له‌ مارع هێزه‌كانی ڕزگاریی عه‌فرین له‌ داگیركه‌رانیان دا

هێزه‌كانی ڕزگاریی عه‌فرین ڕایگه‌یاند، هێزه‌كانیان له‌ مارع دژی سه‌رباز و چه‌ته‌كانی ده‌وڵه‌تی تورك چالاكییان ئه‌نجام داوه‌ و چه‌ته‌یه‌ك كوژراوه‌ و ٢ چه‌ته‌ش بریندار بوون.

هێزه‌كانی ڕزگاریی عه‌فرین (HRE) ده‌رباره‌ی چالاكیی شه‌ڕڤانه‌كانیان له‌ هه‌رێمی عه‌فرین و دوروبه‌ری ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه‌. له‌ ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه‌، چالاكییه‌كانیان له‌ دژی سه‌رباز و چه‌ته‌كانی ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر له‌ هه‌رێمی عه‌فرین و ده‌وروبه‌ری به‌رده‌وامن.

هێزه‌كانی ڕزگاریی عه‌فرین ڕاشیگه‌یاند، «١ی نیسان\١٢ی خاكه‌لێوه‌ شه‌ڕڤانانی ئێمه‌ چالاكییه‌كیان له‌ دژی ئۆتۆمبێلێكی سه‌ربازیی گرووپی چه‌ته‌كانی جه‌بهه‌ی شامیه‌ له‌ ده‌وروبه‌ری گوندی توێس-ی سه‌ر به‌ ناوچه‌ی مارع ئه‌نجام دا. له‌ چالاكییه‌كه‌دا چه‌ته‌یه‌ك كوژرا و ٢ چه‌ته‌ی دیكه‌ش بریندار بوون.»

s.m