له‌ گوندی شه‌جه‌ل-ی حه‌جین شه‌ڕێكی سه‌خت له‌ ئارادایه‌

قه‌سه‌ده‌ ڕایگه‌یاند، له‌م ساته‌دا له‌ گوندی شه‌جه‌ل-ی سه‌ر به‌ شارۆچكه‌ی حه‌جین له‌ نێوان شه‌ڕڤانان و چه‌ته‌كانی داعش شه‌رێكی سه‌خت له‌ ئارادایه‌. قه‌سه‌ده‌ ڕاشیگه‌یاند، ٥ چه‌ته‌ی داعش كوژراون.

ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هێزه‌كانی سووریای دیموكراتیك (قه‌سه‌ده‌) ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه‌ و ڕایگه‌یاند، له‌ گوندی شه‌جه‌ل-ی سه‌ر به‌ شارۆچكه‌ی حه‌جین له‌ ده‌ڤه‌ری دێره‌زۆر شه‌ڕێكی سه‌خت له‌ نێوان شه‌ڕڤانه‌كانیان و چه‌ته‌كانی داعش له‌ ئارادایه‌.

قه‌سه‌ده‌ ڕاشیگه‌یاند، پێشڕه‌ویی شه‌ڕڤانان له‌ ناوچه‌كه‌ به‌رده‌وامه‌ و هه‌تا ئێستا ٥ چه‌ته‌ كوژراون.

قۆناغی كۆتایی هه‌ڵمه‌تی گه‌رده‌لوولی جزیر له‌ ١١ی ئه‌یلوولی ٢٠١٨ له‌ لایه‌ن قه‌سه‌ده‌ ده‌ستی پێكرد. شه‌ڕڤانان له‌ ڕۆژانی ڕابردوودا له‌ گوندی باخۆز-ی ناوچه‌كه‌ هێڵی به‌رگریی چه‌ته‌كانی داعشیان كۆنتڕۆڵ كرد و له‌ پێشڕه‌ویدان به‌ره‌و شارۆچكه‌ی حه‌جین كه‌ گه‌وره‌ترین ناوچه‌ی سنووری دێره‌زۆره‌ كه‌ له‌ژێر داگیركاری چه‌ته‌كانی داعش دایه‌. 

s.m