لوقمان ئەحمی: ئێمە ڕازی نابین تورکیا خۆی بسەپێنێت

وتەبێژی بەڕێوبەری خۆسەری دیموکراتیک لوقمان ئەحمی وتی : داواکاری هەرێمی ئارام لەلایەن دەوڵەتی تورکیا، هەمان دۆخی عەفرینە. ئەحمی دەستنیشانیکرد کە ئەمریکا لە نێوان ئەوان و تورکیادا ناوبژیوانی دەکاتو وتی، ئێمە قبوڵ ناکەین کە تورکیا خۆی بەسەر ئێمەدابسەپێنێت.

هەوڵدانی دەوڵەتی تورکیا بۆ داگیرکردنی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بەردەوامە. شاندێکی سەربازی سەر بە ئەمریکا سەردانی تورکیای کرد و لە ڕۆژانی ٥ و ٦ ی ئاب لەگەڵ بەرپرسانی تورکیا دەربارەی 'ناوچەی ئارام' قسەوباسیان کردووە.

تورکیا ئەیەوێت ناوچەکە لە چەمی فوراتەوە دەست پێ بکات و بگاتە سنوری باشوری کوردستان و بە درێژایی ٣٠ بۆ ٤٠ کیلۆمەتر بێت. هەروەها دەیەوێت کۆنتڕۆڵی ناوچەکە لە دەستی خۆی بێت.

لە دژی ئەمەش بەڕێوبەری خۆسەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا پێشنیاریان کرد کە ناوچەکە بە درێژایی ٥ کیلۆ مەتر بێت و لە دەرەوەی شارەکان بێت و لە بن چاودێری هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بێت و دەبێت تورکیا لە ناوچەکە نەبێت.

وتەبێژی بەڕێوبەری خۆسەر: عەفرینە نموونەیە

بەردەفکی بەڕێوبەری خۆسەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لوقمان ئەحمێ سەبارەت بە بابەتەکە بۆ ئەنەفە قسەیکرد و وتی ئەم هەنگاوەی دەوڵەتی تورکیا بابەتێکی تازە نییە. مەبەستی دەولەتی تورکیا لە ناوچەی ئارام نمونەی عەفرینە. لوقمان ئەحمێ وتیشی، لە عەفرین بە سەدان هەزار مرۆڤ کۆچبەر بون، ماڵەکانیان تاڵان کرا، چەتە نشتەجێ بون لە شوێنەکانیان و دیموگرافیای ناوچەکە گۆڕانکاری بەسەرداهات، هەمو جیهان ئەوەی بینی.

هەروەها وتیشی، لە ناوچەکەیان هیچ زەرەرێکیان بۆ تورکیا نەبو، تورکیا بۆ داگیرکاری لە بیانوو دەگەڕێ و وتی: ئەو وڵاتانەی کە ئێمە پێکەوە شەڕی دژی داعشمان کرد پێویستە ئەمە ببینن و هەڵوێست نیشان بدەن."

مەرجەکان بۆ ناوچەی ئارام

لوقمان ئەحمێ باسی لەوەش کرد، بۆئەوەی هەرێمێک وەک ناوچەی ئارام دروست ببێ ٣ مەرجی خۆی هەیە و وتی: پێویستە هەرێمەکە لە لایەن گەلی خۆیەوە بەڕێوە ببرێت و مرۆڤە کۆچبەرەکانش بۆ شوێن و جێی خۆیان بگەڕێنەوە، ژیانی خۆیان دروست بکەن. لە هەرێمەکەمان ئەم ٣ مەرجە بوونی هەیە. هەرێمەکەشمان خۆی لە خۆیا ئارامە."

ئەحمی وتی، بەپێی یاسای نێودەوڵەتی هۆکاری دروست کردنی ناوچەی ئارام ئەوەیە کە هەرێمێک لە وڵات یاخود هێزی سەربازی دراوسێ بپارێزرێ، ئێمە هیچ زەرەرێکمان بۆ تورکیا نەبوە. لەبەر ئەمەیە کە ئێمە ئەڵێین با ناوچەی ئارام دروست ببێ."

'ئەمریکا ناوبژیوانی دەکات'

لوقمان ئەحمی باسی لەوەش کرد، مەرجی ئەوان بۆ بەشدار بونی دەوڵەتی تورکیا لە ناوچەی ئارام ئەوەیە دەبێت دەوڵەتی تورکیا کۆتایی بە داگیرکاری بهێنێت و لە عەفرینش بکشێتەوە، ئێمە ڕازی نابین تورکیا خۆی بسەپێنێ. لە پێشنیازەکانی ئێمە ئەمە هەیە. لەم بابەتەدا ئامریکا ناوبژیوانی دەکات. چاوپێکەوتن لەگەڵ تورکیا و ئێمە بەردەوامە. جەیمس لیفری چەند ڕۆژ پێش ئێستا باسی لەوە کردبو ئەوەی بەڕێوبەری خۆسەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا پێی ڕازی نییە پێویستە نەسەپێنرێت.

'لێدوانی ئەسپر ئەرێنیە'

لوقمان ئەحمێ وتیشی: ئەو لێدوانەی دوینێی وەزیری پاراستنی ئەمریکا ئەسپر ئەرێنی ئەیبینین. ماوەیەک پێش ئێستاش دەیانتوانی هەڵوێستێکی بەم شێوەیە ئاشکرا نیشان بدەن.

ئەگەر هێرش بکرێت ڕەنگە داعش سەرهەڵبداتەوە

وتەبێژی بەڕێوبەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا باسی لەوەش کرد لە هەرێمەکە مەترسی داعش کۆتایی نەهاتوە، تێکەڵاوی تورکیا لەگەڵ داعش ئەبینرێت و هۆشیاری دا ئەگەر هێرش بکرێت ڕەنگە ئەو داعشانەی لە زیندانەکانن هەڵبێن و ببنە مەترسی بۆ تەواوی جیهان. لوقمان ئەحمێ وتی" یەک لەو ئامانجانەی هێرشی دەوڵەتی تورکیا زیندوکردنەوەی داعشە. هەر جۆرە هێرشێک ئەبێتە هۆی ئەوەی داعشەکان هەڵبێن."

پێویستە پەنابەری سوریا بگەڕێنەوە خاکی خۆیان

هەروەها وتیشی دەوڵەتی تورکیا بۆ ئەوەی ڕەوایەتی بداتە داگیرکاری بەهانەی ئەوە ئەگرێت و ئەڵێت " ئێمە پەنابەری سووریا لەو ناوچانە بەجێ ئەکەین". بەڕێوبەری سوریا لە هەمو چاوپێکەوتنەکان دەڵێت پێویستە سووریەکان لە دەرەوەی وڵات بگەڕێنەوە خاکی خۆیان. چەند ڕۆژ پێش ئێستا ئێمە هەمان بانگەوازیمان کردبوو. بەڕێوبەری خۆسەر ئامادەیە پشتیوانی ئەوان بکات و سەر لە نوێ ژیانی خۆیان دروست بکەن."

ک-ش