لیلواعەبدوڵا: گردەلوولی جەزیرە بەئیرادەی شەڕڤانانی ئێمە سەردەکەوێت

لیلواعەبدوڵا وتی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیای داگیرکەرلەسەرهەرێمەکانی باکووری سووریا بووە هۆی ئەوەی کە هەڵمەتی گردەلوولی جەزیر ڕابگیرێت.عەبدولا دەستنیشانی کرد کە داحش ئەوە هەلەی قۆستەوە وهێرش دەکاتە سەرشەڕڤانان.

وتەبێژی هەڵمەتی گردەلوولی جەزیرە لیلوا عەبدولا رایگەیاند کە هەڵمەتی گردەلوولی جەزیرە بەردەوامە و بەئیرادەی شەڕڤانانی قەسەدە ئەم هەلمەتە سەرکەوتووانە کۆتایی پیدێت.

ڕۆژی ٣١-ی تەشرینی یەکەم، بەهۆی كاریگەریی پەلامارەكانی دەوڵەتی توركیا بۆسەر هەرێمەکانى كۆبانێ وجزیرە و گرێسپی، هێزەكانی سوریای دیموكرات-قەسەدە ڕاگرتنی هەڵمەتی گەردەلوولی جزیرە دژی چەتەكانی داعش لە دێرەزوور ڕاگەیاند، دواتر لە ڕۆژی ١١-ی تەشرینی دوویەم  دەستپێكردنەوەی هەڵمەتەكەی ڕاگەیاند، لەوبارەیەوە، لەیلەوی عەبدوڵا، وتەبێژی هەڵمەتی گەردەلوولی جزیرە، بۆ ئاژانسی هاوار دوا.

لەیلەوی عەبدوڵا، لەبارەى ڕاگرتنى هەڵمەتى گەردەلولى جزیرە، دەڵێت: هێرشەكانی سوپای توركیا بۆسەركۆبانێ و جزیرە و گرێسپی، ناچاریكردووین هەڵمەتی گەردەلوولی جزیرە ڕابگرین و شەڕڤانان بنێرینە ئەو ناوچانە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هێرشەكانی توركیا، چەتەكانی داعشیش سوودیان لە هێرشەكانی توركیا و ڕاگرتنی هەڵمەتی گەردەلوولی جزیرە وەرگرت و لە چەند خاڵێك هێرشیان كردووەتە سەرهێزەكانی سوریای دیموكرات.

وتەبێژەكەی هەڵمەتی گەردەلوولی جزیرە ڕاشیگەیاندووە، کە هێزەكانی سوریای دیموكرات كۆبوونەوەیان لەگەڵ سەركردەكانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژی داعش كردووە بۆ ڕاگرتنی هێرشەكانی توركیا بۆسەرناوچەكانی باكووری سوریا، كۆبوونەوەكان دروستكردنی تیمی هاوبەشی هاوپەیمانان و قەسەدەی لێكەوتووەتەوە بۆ گەڕان بەناوچە سنورییەكاندا، هێزەكانی قەسەدەش ئامادەی وەڵامدانەوەی هەر هێرشێكن.

لەیلەوی عەبدوڵا وتیشی، هێرشەكانی توركیا بۆسەرناوچەكانی باكووری سووریا وایان لێناکات کە واز لە ئازادكردنی تەواوی ناوچەكانی ڕۆژهەڵاتی دێرەزۆرلەدەستی چەتەكانی داعش بهێنن، دووپاتیشیكردەوە، كە هەڵمەتی گەردەلوولی جزیرە بە ئیرادەی شەڕڤانەکانمان وبە سەركەوتنی گەورە و كۆتاییهێنان بە چەتەكانی داعش لە باكوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا كۆتاییدێت.

ک-ش