لە ئۆپڕاسیۆنێکی قەسەدەدا لە دژی میتی تورکی دەست بەسەر جبەخانەیەکدا گیرا

هێزەکانی سوریای دیمۆکراتیک-قەسەدە لە ئۆپڕاسیۆنێکدا، دەستیان بە سەر جبەخانەیەکی چەک و تەقەمەنیی دەزگای هەواڵگریی دەوڵەتی فاشیستی تورکدا گرت. بە پێی زانیاریەکان میتی تورکی ئامادەکاری ئەنجامدانی هێرشێکی دەکرد بۆ تێکدانی بارودۆخی ناوچەکە.

ناوەندی راگەیاندی هێزەکانی سوریای دیمۆکراتیک-قەسەدە لە راگەیێنراوێکدا ئاشکرای کرد، لە ئەنجامی ئۆپڕاسیۆنێکی هێزەکانی یەکەی دژە تیرۆردا دەست بەسەر جبەخانە و چەندین چەک و تەقەمەنیی دەزگای هەواڵگریی تورکیا (میت)دا گیراوە.

لە راگەیێنراوەکەی قەسەدەدا هاتووە:

"لە ناوچەی گرێ سپی یەکینەکانی دژەتیرۆر لە ٢ی ئەیلولی ٢٠٢٠دا دەستیان بە سەر جبەخانە و چەندین چەک و تەقەمەنیی میتی تورکیادا گرتووە کە بە مەبەستی تێکدانی ئارامی و ئاسایشی ئەو ناوچانەی لە ژێر کۆنترۆڵی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەردان، کۆکرابوونەوە. بەم چەک و تەقەمەنیانە دەیانویست لە شاری رەقاش ئاڵۆزیەکی وەکو دێرزۆر دروست بکەن کە لەو پلانەیاندا سەرکەوتوو نەبوون. لەم ئۆپڕاسیۆنە ئامادەکاریەکانی میتی تورکی بۆ ئەو کردەوەیە پووچەڵ کرایەوە.

ئەو جبەخانەیەی دەستی بەسەردا گیرا:

-٨٣ مین

-٥٠ نارنجۆک

-یەک دەمانچە

-٨٢ فیشەکی دەمانچە

-٢ دەنگبڕ

AK-47

-٨ مەخزەنی AK-47

-٧٠٠ فیشەکی AK-47"

ز.ش