لە ئۆپەراسیۆنێکی قەسەدەدا لەدژی شانە نەهێنییەکان، ٤٢ چەتەی داعش دەستگیرکران

قەسەدە ڕایگەیاند کە لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی هێزەکانی لەدژی شانە نەهێنییەکانی داعش، ٤٢چەتەی داعش دەستگیرکران و مەودایەکی بەدرێژایی ١٨٠کم و پانایی ٨٠ کیلومتر پاک کراوەتەوە.

هێزەکانی سووریای دیموکراتیک- قەسەدە دەربارەی ئۆپەراسیۆنی هێزەکانی لەدژی شانە نەهێنییەکانی داعش لە ناوچەکانی سەحێلە و گوندەکانی دێرئەزر و ناوچەی هۆل-ی کانتۆنی حەسەکە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانی لە ناوچەی شەداد ئەنجامدا. دژوارحەلەب و ئاریان قامیشلو لە کۆنفرانسەکەدا بۆ میدیاکان قسەیانکرد.

لە ڕاگەیەنراوەکەدا وترا: " هێزەکانی سووریای دیموکراتیک هەڵمەتی دژ بە شانە نەهێنییەکانی داعشیان لە ١٥ی ئەم ناگەوە ڕاگەیاندووە. لەچوارچێوەی ئەم هەڵمەتەدا بەدرێژایی ١٨٠کم و پانایی ٨٠کم لە چەتەکانی داعش پاکراوەتەوە. ٥٠هەزار شەڕڤانی قەسەدە بەشدارییان لەم هەڵمەتەدا کردووە.

ئامانج لەم هەڵمەتە لەناوبردنی یەکجارەکی شانە نەهێنییەکانی چەتەکانی داعشە لە دێرئەزۆر کە بەساڵانێکە شەڕی قەسەدە دەکەن و ئیستا بە شێوازیی نەهێنی کاردەکەن.

لەم ئۆپەراسیۆنەدا ٤٢ ئەندامی شانە نەهێنییەکانی داعش دەستگیرکراون و دەست گیراوە بەسەربڕێکی زۆرچەک وتەقەمەنیدا، ٣٣ چەکی قەناس و بەدەیان جۆری تری چەک کەوتووەتە دەستی شەڕڤانانی ئێمە. زۆربەی ئەوچەکانە کە دەستی بەسەردا گیراوە هی ناوچەکانی دێرئەزۆرە.

ئۆپەراسیۆنی هێزەکانی قەسەدە لەدژی شانە نەهێنییەکانی داعش بە هەموو هێزی خۆیەوە بەردەم دەبێت."

ک-ش