لە ئیدلب فڕۆکەیەک خرایە خوارەوە

میدیاکانى سوریا و رووسیا رایانگیاند، فڕۆکەیەکى تورک خرایە خوارەوە. میدیاکانى تورک و هەژماری چەتەکانیش دەڵێن، فڕۆکەیەکى رووسییان لە سوریا خستووەتەخوارەوە، بەپێی زانیارییەکانى (ANF)ش درۆنێکی  موشەکهاوێژی سوپای تورکە.

دواى ئەوى لە ئیدلب فڕۆکەیەک خرایە خوارەوە، میدیاکانى سوریا و رووسیا رایانگیاند، فڕۆکەیەکى تورک خرایە خوارەوە. میدیاکانى تورک و هەژماری چەتەکانیش دەڵێن، فڕۆکەیەکى رووسییان لە سوریا خستووەتەخوارەوە، بەپێی زانیارییەکانى (ANF)ش درۆنێکی  موشەکهاوێژی سوپای تورکە.

لە ناوچەى سەراقیب لە ئیدلب، کە شەڕ تیایدا قورسە فڕۆکەیەک خرایە خوارەوە، بەڵام ئاشکرا نەبوو ئەو فڕۆکەیە چییە و سەر بە چ دەوڵەت و سوپایەکە.

ئاژانسى هەواڵی فەرمیی سوریا (سانا) و رووسیا تودەى و سپوتیکی رووسی بڵاویانکردەوە، ئەو فڕۆکەیەى خراوەتە خوارەوە فڕۆکەیەکى چاودێریی سوپای تورکە.

ئاژانسى هەواڵی ئەنادۆڵ، کە ئاژانسى فەرمیی دەوڵەتى تورکە بڵاویکردووەتەوە، ئەو فڕۆکەیەی خراوەتە خوارەوە فڕۆکەیەکى جەنگیی سوریاە، بەڵام دواى ماوەیەک ئەو ئاژانسە هەواڵەکەى لە ماڵپەڕەکەى سڕییەوە.

هەندێک لە چەتەکانى سەر بە دەوڵەتى تورک لە سوریا ئیدعای ئەوە دەکەن، ئەو فڕۆکەیەى خراوەتە خوارەوە لە جۆری ئێڵ – ٣٩ (L-39)ی سوریایە. هەندێک سەرچاوەى تریش ئیدعای ئەوە دەکەن ئەو فڕۆکەیەى خراوەتە خوارەوە فڕۆکەى چاودێریی جۆری ئۆرلۆن – ١٠ (Orlon-10)ی رووسیایە.

هاوکات بەپێى سەرچاوەکانى ئاژانسى هەواڵی فورات (ANF) لە ناوچەکە، ئەو فڕۆکەیەى خراوەتە خوارەوە فڕۆکەیەکى بێفڕۆکەوانى موشەکەهاوێژی دەوڵەتى تورکە.

بەرپرسانی سوریا رایانگەیاندووە، ئاسمانی باکور و رۆژئاوای سوریا بە تەواوی داخراوە و هەر فڕۆکەیەک بە ئاسمانى ئەو ناوچەیەدا بسوڕێتەوە دەخرێتە خوارەوە.

ژ.ت