لە ئیدلب لە کاتی تێپەڕبوونی دەوریەی ڕووس و تورک تەقینەوەیەک ڕووید

لە پارێزگای ئیدلبی سوریا لە کاتی تێپەڕبوونی دەوریەی ڕووس و تورک تەقینەوەیەک ڕوویدا.

بە پێی زانیاریەکان، تەقینەوە لە سەر رێگای حەلەب – لازقیە (ئێم٤) ڕوویداوە کە دەوریەی هاوبەشی تورک و ڕووس دەگەڕان.

بە پێی زانیاریەکان دوات تەقینەوەکە دەنگی چەک لەو هەرێمە بیستراوە.

دۆخی ئاڵۆزی هەرێمەکە بەردەوامە.

زانیاری زیاتر لەبارەی تەقینەوەکە بڵاونەکراونەتەوە.

ف.ق