لە ئەریشی حەسەکە گەل لەدژی داگیرکەری خۆپیشاندانی ئەنجامدا

لە خۆپیشاندانی دژی داگیرکەری لە ناوچەی ئەریشی حەسەکە تەئکیدکرایەوە کە بە یەکێتی سەرکەوتن بەدەستدەهێنرێت.

لە ئەریشی حەسەکە لەدژی هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک خۆپیشاندانێک ئەنجامدرا.

هاوڵاتیان کە لەبەردەم ئەنجومەنی ناوچەکە کۆبوونەوە، پانکارتی عەرەبی و کوردیان بە دروشمی 'نا بۆ داگیرکەری دەوڵەتی تورک' و وێنەی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد و ئاڵاکانی قەسەدەیان بەرزکردەوە.

خۆپیشاندانەکە لە گۆڕەپانی شارەوانی بۆ میتینگ گۆڕا. لە خۆپیشاندانەکەدا ڕەفعەت ئەلدریش ئەندامی بەڕێوەبەرایەتی پارتی یەکێتی دیموکراتی (پەیەدە) قسەی کرد و وتی، " بە یەکێتی و یەکگرتن لەدژی هێرشی داگیرکەری سەرکەوتن بەدەست دەهێنرێت."

لە سەر ناوی ئەنجومەنی مەدەنی ئەریش نوهاد ئەلعەلی قسەی کرد و ڕایگەیاند کە دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە ڕێگای سیاسەتە قێزەونەکانی هەوڵ دەدات دیموگرافیای هەرێمەکە بگۆڕێت و گەلی هەرێمەکە کۆچبەر بکات.

رەجا ساڵح ئەندامی بەڕێوەبەرایەتی کۆنگرەی ستاریش قسەی کرد و وتی،"تا سەرکەوتن لەدژی داگیرکەری بەرخۆدان دەکەین."

چالاکی بە وتنەوەی دروشم کۆتایی هات.

ف.ق