لە ئەنجامی ئاگرکەوتنەوە لە زەوییەکانی تل کۆچەر٥کەس بوونە قوربانی

لە ئەنجامی ئاگر کەوتنەوە لە زەوییەکانی ناوچەی تل کۆچەری هەرێمی دێرک ٥کەس گیانیان لەدەستدا و٣کەسی تریش بریندابوون.

دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ زەوییەکانی دەورووبەری گوندی تل عەلۆ و گرێ فاتێ-ی سەربە ناوچەی تل کۆچەری هەرێمی دێرک ئاگری کردت. تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە و کۆمیتەی سیڤیلی هەرێمەکە بە پەلە خۆیان گەیاندە شوێنی ئاگرە کە .

هاووڵاتیانی هەرێمەکەش بە دەم بانگەوازییەکەی کۆمیتەکەوە چوون و بۆکوژاندنەوەی ئاگرەکە خۆیان گەیاندە شوێنی ڕووداوەکە .٥ کەس لە هاوو

ڵاتیانی هەرێمەکە کە لەگەل تیمی ئاگرکوژێنەوەدا کاریان دەکرد لەناو بڵێسەی ئاگردا گەمارۆدران و گیانیان لەدەستدا.  ٣ هاووڵاتی تریش بە سەختی تووشی حاڵەتی سووتان بوون.

دوای چەند کاتژمێر توانرا ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ بکرێت.

ک-ش