لە ئەنجامی بۆردومانی هێزە هاوپەیمانانەکاندا بەدەیان چەتەی داعش کوژران

لەهەرێمەکانی ژێرکۆنتڕۆڵی چەتەکانی داعشدا هەڵمەتی ڕزگارکردنی شەڕڤانانی قەسەدە بەردەوامی هەیە، ڕاگەیەنرا کە لە ئەنجامی بۆردومانی فڕۆکە جەنگییەکانی هێزە هاوپەیمانانەکاندا بەدەیان چەتەی داعش کوژراون.

بە گوێرەی ڕاپۆرتی خانەی چاودێری مافی مرۆڤ-ی سووریا کە ناوەندەکەی لە بەریتانیایە، لە هێرشێکی ئاسمانیدا لە هەرێمی دەیرئەزۆرلە نزیک سنووری عێراق بەلانی کەمەوە ٢٨ چەتەی داعش کوژراون.

لە ڕاپۆرتەکەدا ڕاگەیەنراوە کە بۆردمان و تۆپباران لەدژی هەرێمی بێرمەلەح بە چڕی بەردەوامە وچاوەڕوان دەکرێت کە کوژراوانی داعش زۆرترببێت.

فەرانسا یەکێک لەو وەڵاتانەیە کە ئەندامی هێزە هاوپەیمانانەکانە، فەرماندەی هێزەکانی فەرانسا ژنەڕاڵ فرانچۆیس پارێسۆت مانگی ڕابردوو لە بەیاننامەیەکدا ئاشکرای کردبوو کە لە هەرێمەکەدا بەسەدان چەتەی داعش بوونیان هەیە. ژەنەڕاڵ پارێسۆت وتبووی پاککردنەوەی ناوچەکە لە داعش چەندین مانگ دەخایەنێت.

لەهەرێمە کە بەگشتی چەتەکانی داعش لەسەدا٣ یان لە دەستداماوە، سەرەڕای ئەوەی کە بەرەولەناوچوون دەرۆن لەدژی هاووڵاتیانی مەدەنی هێرشی گەورە ئەنجام دەدەن. لەم دواییانەدا لە هێرشی ٢٥ی تەمووز/٤خەرمانان لە سووڤیەیدا زیاتر لە ٢٥٠ هاووڵاتی مەدەنی کوژران.

ک-ش