لە ئەنجامی تەقینەوەی مینێک لە ڕەقا ٣ هاووڵاتی شەهید بوون

لە ئەنجامی تەقینەوەی مینێک لە پاشماوەکانی داعش لە شاری ڕەقا ٣ هاووڵاتی گیانیان لەدەستدا.

فەرمانداریەتی گشتی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ-ی ڕەقا دەربارەی ئەم ڕووداوە  ڕاگەیاندنێکی بڵاو کردەوە. لە بەیاننامەکەدا هاتووە: لە ئەنجامی تەقینەوەی پاشماوەی مینێکی بە جێماوەکانی داعش ٣ هاووڵاتی گیانیان لەدەەستدا.

لە ڕێکەوتی ١٢ی گوڵان/٢٢ بانەمەڕ لە بیناێکی ڕووخاوی ناو شاری ڕەقا مینێک کە پێشتر لە چەتەکانی داعش بەجێمابو  دەتەقێتەوە و بەو هۆیەوە ٣ هاووڵاتی کە کاری پاککردنەوەی پاشماوەکانی شەڕی داعشیان دەکرد شەهید بوون و ژمارێک لە هاووڵاتیانیش بریندرا بوون.

بریندارەکان گوازرانەوە بۆ بۆ نەخۆشخانە.

ک-ش