لە ئەنجامی زنجیرە چالاکییەکدا لە عەفرین چەندین سەرباز و چەتە کوژران

شەڕڤانانی یەپەگە و یەپەژە لە قۆناغی دووەمی بەرخۆدانی سەردەمدا لەعەفرین زنجیرە چالاکییەکیان لەدژی سوپای داگیرکەری تورکیا و چەتەکانی ئەنجام دا. لەو چالاکییانەدا ژمارەیەکی زۆر لە سەربازان و چەتەکانی دەوڵەتی تورکیا کوژران.

قۆناغی دووەمی بەرخۆدانی سەردەم بەردەوامە. شەڕڤانانی یەپەگە و یەپەژە لە عەفرین لە دژی سوپای داگیرکەری تورکیا و چەتەکانی چالاکییان ئەنجامدا. لە چالاکییەکەدا ژمارەیەکی زۆر لە سەربازان و چەتەکانی سوپای تورکیای داگیرکەر کوژران.

یەکەم چالاکیی شەڕڤانانی یەپەگە و یەپەژە لە گوندی تیریندێ-ی عەفرین ئەنجامدرا. تەقینەوەیەک لە خاڵی پشکنینی گوندەکە ڕوویدا، لەو تەقینەوەیەدا ژمارەیەکی زۆر لە چەتەکانی لیوای شیمال و توگای ٢٣ی کوژران.

هەروەها لە چالاکیى دووەمدا شەڕڤانانی یەپەگە ویەپەژە لە چیای ئیهلام ئۆتۆمبیلێک-ی سەربازییان کردە ئامانج. لەو چالاکییەکدا ژمارەیەک چەتەی سەربە سوپای تورکیا کوژران.

سەرچاوە هەرێمییەکان ڕایانگەیاندووە، فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورکیای داگیرکەر بەسەر ئاسمانی ئەو ناوچانەدا، کە چالاکییان تێیدا ئەنجامدراوە دەسووڕێنەوە. هاوکات سوپای داگیرکەری تورکیا دەورووبەری ناوچەی شێراوا و چیای ئیهلام تۆپباران دەکات.

چاوەڕوان دەکرێت ناوەندی ڕاگەیاندنی یەپەگە دەربارەی ئەو چالاکییانەی عەفرین ڕاگەیەنراوێک بڵاوبکاتەوە.

ک-ش