لە باکور و رۆژهەڵاتی سوریا ٣٠ پارت و رێکخستن پێشوازیان لە هەنگاوەکەی کەجەکە کرد

لە باکور و رۆژهەڵاتی سوریا ٣٠ پارت و رێکخستنی سیاسی پشتیوانی خۆیان بۆ هەنگاوی 'گۆشەگیری و فاشیزم و داگیرکەری بەسە، کاتی ئازادیە' دەربڕی کە لە لایەن کەجەکەوە راگەیێنراوە.

لە راگەیێنراوێکی هاوبەشدا ئەو ٣٠ پارت و رێکخستنە سیاسیەی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا پێشوازیان لەو هەنگاوەی کەجەکە کرد. لە راگەیێنراوە هاوبەشەکەدا هاتووە:

"رۆژ بە رۆژ تاوانەکانی دەوڵەتی تورک و گروپە تیرۆرستیەکانی وەکو کوشتن و رفاندن و دەستبەسەرداگرتنی موڵک و ماڵی خەڵک و بڕین و سووتاندنی دارستانەکان و گرتنەوەی ئاو لەسەر هەزاران هاوڵاتی مەدەنی، ئاشکرا دەبێت. هاوکات لە دژی گەلی کورد سیاسەتی گۆڕینی دیمۆگرافی پەیرەو دەکرێت. لە لایەکی تریشەوە هاوڵاتیانی سوریانی، ئاشووری، ئەرمەنی و ئێزدی دەکوژێت و ناچاریان دەکات بە کۆچبەری و ئاوارەبوون. کۆمیتەی سەربەخۆی لێپرسینەوەی نێودەوڵەتیی تایبەت بە سوریا، تاوانەکانی دەوڵەتی تورک و گروپەکانی ئاشکرا کرد. بەڵام ئەمانە بەشێکن لەو تاوانانەی ئەنجامی داون.

ئەو پارت و لایەنانەی ئەم راگەیێنراوەیان واژۆ کردووە، ئەو تاوانانەی دەوڵەتی تورک و گروپەکانی ئەنجامیان داوە، ئیدانە دەکەن. هاوکات بانگەوازی ئاڕاستەی لیژنەکانی بەدواداچوونی راستیەکانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان دەکەن کە سەردانی ئەو ناوچانە بکەن کە دەوڵەتی تورک داگیری کردوون. هاوکات فشار لەسەر دەوڵەتی تورک و گروپە تیرۆرستیەکانی بە ناوی سوپای نشتیمانی سوریای تیرۆرست، دروستی بکەن کە لە خاکی سوریا بچنە دەرەوە. هەروەها فشار لەسەر گروپەکانی بەرەی ئەلنوسرا، ئەلقاعیدە، ئەلئەمشات، تورکمانی و هتد... دروست بکەن کە لە خاکی سوریا بچنە دەرەوە.

ئێمە بە چاوێکی گرنگەوە تەماشای دانیشتن و رێکەوتنەکانی نێوان مەسەدە و پارتی ئیرادەی گەل دەکەین کە لە مۆسکۆ بەڕێوەچوون، چونکە روانگەیەکی ستراتیجیە بۆ چارەسەری ئاڵۆزیەکانی سوریا.

هاوکات پشتیوانی خۆمان بۆ دیالۆگی نێوان کورد-کورد دەردەبڕین کە لە نێوان پارتی یەکێتی نشتیمانی کورد-پەیەنەکە و ئەنجومەنی نشتیمانی کورد –ئەنەکەسە بەڕێوە دەچێت. هیواداریشین کە ئەنجامێکی ئەرێنی بە دوای خۆیدا بهێنێت و پشتیوانی خۆیان بۆ بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر و چارەسەریی ئاشتیانەی ئاڵۆزیەکانی سوریا دەرببڕن.

لێدوانەکانی حکومەتی شام لە بارەی کار و خەباتی بواری پەروەردە ئیدانە دەکەین، هاوکات بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر ناوەندەکانی خوێندنی پاراستووە و راستکردنەوەی بۆ کردووە. لە کاتێکدا کە حکومەتی شام، هەرێمەکانی باکور و رۆژهەڵاتی سوریای لە بەر دەستی هێزە تیرۆرستەکان بە تایبەت لە بەر دەستی داعش بەجێهێشت، بەڵام بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر پێداویستیەکانی خوێندنی بە زمانی عەرەبی و کوردی و سوریانی ئامادە کرد، ئەوەش بۆ ئەوەی مافی پێکهاتەکان بە زمانی دایک پارێزراو بێت. لەسەر ئەم پڕۆسەیەش لە هەزاران خوێندنگەی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر، خوێندکاران دەخوێنن.

لە بەرامبەر تاوانەکانی دەوڵەتی تورک لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و داگیرکردنی خاکی چەندین دەوڵەت و پشتیوانی ئەو بۆ رێکخراوە تیرۆرستیەکان، داواکارین لە هەموو هێز و بزوتنەوەی سیاسیەکان و گەلانی ئازادیخواز و یەکسانپارێز کە لە بەرامبەر ئەم تاوانانە بوەستنەوە و پشتیوانی خۆیان بۆ هەڵمەتی 'گۆشەگیری و فاشیزم و داگیرکەری بەسە، کاتی ئازادیە' دەرببڕن.

ناوی ئەو پارت و رێکخستنانەی ئەم راگەیێنراوەیان واژۆ کردووە بەم شێوەیەیە:

-شاندی رێکەوتنی نشتیمانی – بزوتنەوەی گۆڕینی دیمۆکراتیک

-پارتی یەکێتی دیمۆکراتیک –پەیەدە

-پارتی یەکێتی سوریانی

-پارتی ئاشتی دیمۆکراتیکی کوردستانی

-یەکیتی لیبرالی کوردستانی

-پارتی کۆمۆنیستی کوردستانی

-پارتی دیمۆکراتی کوردستان-سوریا

-پارتی دیمۆکراتی کورد لە سوریا

-پارتی چەپی کورد لە سوریا

-پارتی چەپی دیمۆکراتی کورد لە سوریا

-پارتی کۆمەڵەی نشتیمانی کوردستانی

-پارتی گۆڕینی دیمۆکراتیکی کوردستانی

-بزوتەوەی نێوکردنەوەی کوردستانی

-یەکێتی کارکەرانی کوردستان

-دەستەی نشتیمانی کورد

-پارتی نۆژەن و دیمۆکراتیک لە سوریا

-پارتی سەوزی کوردستانی

-پارتی وەقفی دیمۆکراتیکی

-پارتی ئیسلاح-سوریا

-پارتی دیمۆکراتیکی کورد لە سوریا (ئەلپارتی)

-پارتی ئاشووری دیمۆکراتیک

-پارتی تەئاخی کوردستانی

-پارتی رۆژی دیمۆکراتیکی کورد لە سوریا

-پارتی نشتیمانی ئازاد-رۆژئاوا

-شەپۆلی دواڕۆژی کوردستانی

-بزوتنەوەی کۆمەڵگای دیمۆکراتیک (تەڤ-دەم)

-کۆنگرەی ستار

-پارتی موحافەزەکارانی دیمۆکراتیک

-پارتی تێکۆشانی دیمۆکراتیک"

ز.ش