لە باکور و رۆژهەڵاتی سوریا ٦٥ حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمار کران

لە باکور و رۆژهەڵاتی سوریا لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا ٦٥ حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمار کران.

جوان مستەفا هاوسەرۆکی لیژنەی تەندروستی لە باکوری رۆژهەلاتی سوریا رایگەیاند، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا ٦٥ حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمار کراون، هاوکات ٢ کەسیش بە هەمان ڤایرۆس گیانیان لەدەستداوە.

بە پێی لێدوانەکە، لە ماوی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا ٤٠ کەسیش چاک بوونەتەوە و گەڕاونەتەوە بۆ سەر ژیانی ئاسایی خۆیان.

بەم پێیە ژمارەی ئەو کەسانەی لە هەرێمەکە تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون گەیشتووەتە ٦٨٩ کەس، هاوکات ئەوانەی بەو هۆیەوە گیانیان لەدەست داوە گەیشتووەتە ٤٢ کەس. هەروەها بە گشتی تا ئێستا ١٩٨ کەسیش بە تەواوەتی چاک بوونەتەوە.

ز.ش