لە باکوور – رۆژهەڵاتی سوریا ٣ کەسی تر بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیانیان لە دەستدا

دەستەى تەندروستیی باکوور – رۆژهەڵاتی سوریا رایگەیاند، ٣ کەسی تر بەهۆی تووشبوونیان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانیان لە دەستدا و بەوەش ژمارەی ئەو کەسانەى بە کۆرۆنا گیانیان لە دەستداوە گەیشتە ٥٨ کەس.

جوان مستەفا هاوسەرۆکی دەستەى تەندروستیی باکوور – رۆژهەڵاتی سوریا رایگەیاند، ٣ کەسی تر بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیانیان لە دەستداوە، کە پیاوێک و ژنێک لە حەسەکە و پیاوێک لە قامیلشۆ بوون.

جوان مستەفا باسی ئەوەیکرد، لە ناوچەکانی باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا ٥٨ کەسی تر تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و کە ٣١ کەسیان پیاو و ٢٧ کەسیان ژنن.

جوان مستەفا باسی ئەوەیکرد، ١٦ تووشی تری ڤایرۆسی کۆرۆناش چاکبوونەتەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، بە گشتی لە باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا هەزار و ٢٠٩ کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و ٥٨ کەسیان گیانیان لە دەستداوە و ٣٥٠ کەسیشیان چاکبوونەتەوە.

ژ.ت