لە باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا ١٨٢ کەس تووشی کۆرۆنا بوون

لە باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا ١١ کەسی تر تووشی نەخۆشیی کۆرۆنا بوون و بەوەش ژمارەی تووشبوان بە کۆرۆنا گەیشتووەتە ١٨٢ کەس.

جوان موستەفا هاوسەرۆکایەتیی کۆمیتەى تەندروستیی باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا رایگەیاند، ١١ کەسی تر تووشی نەخۆشیی کۆرۆنا بوون. ٦ کەسیان لە جزیر و ٣ کەسیان لە کۆبانێ و ٢ کەسی تریشیان لە شەهبا تووشی ئەو پەتایە بوون.

راشیگەیاند، ٧ کەس لە تووشبووەکان لە دوای چارەسەرکردن باری تەندروستییان باش بووە و بەوەش ژمارەی ئەو کەسانەى باری تەندروستییان باش بووە گەیشتووەتە ١٧ کەس.

بە گشتی لە باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا ١٨٢ کەس تووشی نەخۆشی و پەتای کۆرۆنا بوون و ١٠ کەسیش بەهۆی ئەو نەخۆشییەوە گیانیان لە دەستداوە.

ژ.ت