لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا سەردەمی نوێی پەروەردە

لە هەرێمی فورات بە وانەی رێنوێنیی نەتەوەی دیموکراتیک، پەروەردەی زانستی و فرەزمانی دەست بە سەردەمی نوێی پەروەردەی ساڵی ٢٠١٩ – ٢٠٢٠ کرا. دەیان هەزار مامۆستا و سەدان هەزار خوێندکار دەستیان بە دەوام کرد.

سیستمی پەروەردەی فرەزمانی، کە ٧ ساڵە لە هەرێمەکە دەخوێندرێت، بە ئازادکردنی هەرێمە جیاوازەکان لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا کەوتە بوار جێبەجێکردنەوە.

لە هەرێمەکە دەیان هەزار مامۆستا و سەدان هەزار خوێندکار دەستیان بە دەوام کرد.

زۆربەی خەڵکی هەرێمی فورات کورد و عەرەبن. سبەینێ لە کانتۆنەکانی کۆبانی و گرێ سپی ٩٠ هەزار خوێندەکار دەست بە خوێندن دەکەن.

بەرێوەبەرایەتیی خۆبەڕێوەبەری باکوور و ڕۆهەڵاتی سوریا پەرتووک و ئامرازی پەروەدەیی بە زمانی عەرەبی و کوردی و سوریانی ئامادە کردووە.

هەروەها لە وەرزی هاویندا هەزاران مامۆستا بەشدارییان لە خولی پەروەردە و راهێنان کرد. بۆ ئەو خوێندکارانەی کە لە خوێندندا لاواز بوون و بۆ ئەو خوێندکارانەی کە لە ناوچەکانی تر کۆچیان کردووە، خولی هاوینە کرایەوە و خۆیان بۆ ساڵی نوێی خوێندن ئامادە کرد.

ئاراس عەبدولڕەحمان ئەندامی یەکێتیی مامۆستایانی کۆبانی لەبارەی سیستمی نوێی پەروەردە بە ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF)ی ڕاگەیاند، ئەوان لە هاویندا بەشدارییان لە خولی راهێنان لەبارەی پەروەردەوە کرد و خۆیان بۆ وەرزی نوێی خوێندن ئامادەکرد.

لە سیستمی پەروەردەدا منداڵەکان تا پۆلی چواری سەرەتایی بە زمانی دایک دەخوێنن و دواتر دەست بە خوێندنی زمانەکانی دیکەش دەکەن و لە پۆلی پێنجیشەوە دەست بە خوێندنی زمانی بیانی دەکەن.

جومانا مسکۆ وتەبێژی کۆمیتەی پەروەردەیی کانتۆنی کۆبانی ڕایگەیاند، بۆ سەردەمی نوێی خوێندن، کتێبی نوێیان ئامادە کردووە.

لە هەرێمی فورات کە لە کانتۆنەکانی کۆبانی و گرێ سپی پێک دێت، ٨٣٩ خوێندنگا هەیە. ٤ هەزار و ٢٠٠ مامۆستا و ٨٩ هەزار خوێندکار لەو خوێندنگایانەدا دەوام دەکەن.

لە ڕەقا و دەوروبەری لە ٣٤٠ خوێندنگا ٥ هەزار و ٥٠٠ مامۆستا و ١٥٠ هەزار خوێندکار دەوام دەکەن.

لە تەبقا و ناوچەکانی لە ١٩٥ خوێندنگا ٢ هەزار و ٤٠٠ مامۆستا و ٦٥ هەزار خوێندکار دەوام دەکەن.

لە هەرێمی دێرەزور کە دوایین ناوچە بوو لە دەستی چەتەکانی داعش ڕزگارکرا، لە ٤٦٥ خوێندنگا ٥ هەزار و ٤٠٠ مامۆستا و ١٥٠ هەزار خوێندنکار دەوام دەکەن.

لە منجبیش ٣ هەزار مامۆستا  و ٣٠ هەزار خویندکار دەست بە دەوام دەکەن.

ژ.ت