لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا ٥١ کەسی تر تووشی کۆرۆنا بوون

لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا ٥١ کەسی تر تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا گەیشتە هەزار و ٤٩٧ کەس.

جوان مستەفا هاوسەرۆکی دەستەی تەندروستی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا ڕایگەیاند، ٥١ کەسی تر لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون.

جوان مستەفا ئاماژەی بەوەکرد کە ١٥ کەسیش چاکبوونەتەوە.

لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا ژمارەی ئەو کەسانەی تووشی ڤایرۆسەکە بوون گەیشتووەتە هەزار و ٤٩٧ کەس و ٦٢ کەس گیانیان لەدەستداوە و ٤١٧ کەسیش چاکبوونەتەوە.

ز.ش