لە تل تەمر زەویە کشتوکاڵیەکان سووتێندران

سوپای داگیرکەری تورک زەویە کشتوکاڵیەکانی گوندەکانی ناوچەی تل تەمریان سووتاند.

بە پێی ئەو زانیاریانەی گەیشتونەتە بەر دەستمان، دەوڵەتی داگیرکەری تورک زەویە کشتوکاڵیەکانی گوندەکانی قاسمیە، رێحانیە و راشدیە کە دەکەونە باکوری رۆژئاوای ناوچەی تل تەمریان سووتاندووە. بە یێی زانیاریەکان، ئاگرەکە کە لە کاتژمێر ١٦:٠٠ی ئێوارەی ئەمڕۆ بە کاتی ناوچەکە بەربووەتە بەرهەمە کشتوکاڵیەکان، بە هۆی بوونی بایەکی بەهێزەوە، تا درەنگانێک بەردەوام بووە.

دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە سەرەتای مانگی ئایارەوە دەستی بە هێرشی قڕکردنی بەرهەمە کشتوکاڵی و داهاتی دانیشتوانی ناوچەکە کردووە و بە زانابوون بەر و بوومە کشتوکاڵیەکانی هاوڵاتیان دەکاتە ئامانج.

٨ی حوزەیرانیش بە هەمان شێوە زەویە کشتوکاڵیەکانی گوندی قاسمیەیان لە ناوچەی تل تەمر سووتاند.

٧ی حوزەیرانیش هێزێکی داگیرکەر کە لە ناوچەی ماری جێگیر کراوە، زەوی و زاری کشتوکاڵی گوندی هەربەلی سەر بە ناوچەی ئەحریسی کانتۆنی شەهبایان سووتاند.

هاوکات لە ٣ی حوزەیرانەوە تا ئێستا بە پێی ئەو داتایانەی لە لایەن جوتیارانەوە بەدەستمان گەیشتوون، لە باکور و رۆژهەڵاتی سوریا ١٠٠ هەزار دۆنم دەخل و دان و ٣٦٠ دۆنم باخی دارە زەیتوونیان سووتاندووە و بوونەتە خۆڵەمێش.

ز.ش