لە تەبقا دوو شەهید بەخاک سپێردران

هاوڵاتیانی تەبقا تەرمی هەردوو شەهید عوسمان حەبەش و خالید ئەلئەحمەدیان بە مەراسیمێکی شکۆدار بەخاک سپارد کە لە هێرشێکدا بۆ سەر بەڕێوەبەرایەتی بازرگانیی ناوچەکە شەهید ببوون.

شانە نووستووەکانی داعش لە ڕۆژی ٢٣ی کانونی یەکەم، هێرشێکیان کردە سەر بینای بەڕێوەبەرایەتی بازرگانی سەر بە کۆمیتەی ئابوری تەبقا و لە هێرشەکەدا پاسەوانانی بیناکە عوسمان حەبەش و خالید ئەلئەحمەد شەهید بوون.

 تەرمی شەهیدان لە مەراسیمێکدا بەخاک سپێردرا.

خەڵک تەرمی شەهیدانیان لە نەخۆشخانەی وەتەنی وەرگرتەوە و بە کاروانێکی ئۆتۆمبیل بەرەو گۆرستانی تەبقا بەڕێکەوتن. لە گۆڕستانەکە بە مەراسیمێکی سەربازی پێشوازیان لێ کرا. دواتر بەڕێوەبەرایەتی ئەنجومەنی بنەماڵەی شەهیدانی تەبقا ئەمینە عەبدولرەزاق، هاوسەرۆکی کۆمیتەی ئابوری ئەحمەد سلێمان و هاوسەرۆکی ئەنجومەنی سڤیل-ی تەبقا عەلوش ئەلعەبد وتەیان پێشکەش کرد.

لە وتەکانیاندا باس لەوە کرا کە هێرشەکانی ناوچەکە بەرخۆدانی گەل بەهێزتر دەکات و هێڵی بەرخۆدانی شەهیدان بەردەوام دەبێت. دواتر ناسنامەی شەهیدان خوێندرایەوە و ڕادەستی بنەماڵەکان کرا.

جەماوەری گەل تەرمی شەهیدانیان بە وتنەوەی دروشم لە گۆڕستان بەخاک سپارد.

ز.ش