لە تەقینەوەکانى رەقا دا ٩ کەس کوژران

لە تەقینەوە و هێرشەکەى رەقا لە شەقامی باسل ٩ کەس کوژران و ٩ کەسی تریش برینداربوون.

دوێنێ کاتژمێر ١٥:٠٥ دواى تەقینەوەى مین-ێک بە ئۆتۆمبیلێکى بۆمبڕێژکراو هێرشێک ئەنجامدرا. لە ئەنجامى ئەو تەقینەوە و هێرشەدا ٩ کەس کوژران و ٩ کەسی تریش بریندار بوون.

بەپێى زانیارییەکان برینى بەشێک لە بریندارەکان قورسە.

بەڕێوەبەری نەخۆشخانەى فورات رایگەیاند، تەرمی ئیسماعیل دەلیى تەمەن ١٢ ساڵ، محەمەد عەبدولڕەحمان موستەفا تەمەن ١٠ ساڵ، ئەسەد عەلی تەمەن ٤٠ ساڵ و تەرمی ژنێک و پیاوێک کە تاوەکو ئێستا ناسنامەکانیان دیار نییە گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە.

 هەروەها ناسنامەى ٣ بەرکەوتوی تر روون بووەتەوە و ئەوانیش بریتین لە جەمال فەیسەڵ، مەها محەمەد و عیماد عەبدولڕەحمان موستەفا.

ناوى شەهید و بریندارە گواستراوەکان بۆ نەخۆشخانەى حەدیسە تاوەکو ئێستا روون نەبووەتەوە.

ر.م