لە تەقینەوەیەکدا لە منبج ٢ ئەندامى هێزەکانی ئاسایش شەهیدبوون

لە کاتى تێپەڕینی ئۆتۆمبێلی هێزەکانى ئاسایشی ناوخۆی منبج دا تەقینەوەیەک روویدا. لەو تەقینەوەیەدا ٢ ئەندامی هێزەکانى ئاسایشی ناوخۆ شەهید بوون.

لە کاتى تێپەڕینى ئۆتۆمبێلێکى هێزەکانى ئاسایشی ناوخۆی منبج دا لە رێگەى مەزاری شەهیداندا، بۆمبێکى چێندراو بە ئۆتۆمبێلەکەدا تەقییەوە.

بەپێى زانیارییە هەرێمییەکان، لەو تەقینەوەیەدا ٢ ئەندامى هێزەکانى ئاسایشی ناوخۆی منبج شەهید بوون و یەکێکى تریش بریندار بووە.

چاوەڕێ دەکرێت هێزەکانى ئاسایشی ناوخۆی منبج لەبارەى ئەو تەقینەوەیەوە راگەیاندراوێک بڵاو بکەنەوە.

ر.م