لە تەقینەوەیەکدا لەحەسەکە ٢کەس برینداربوون

لە ئەنجامی تەقینەوەی متۆرسیکلتێکی بۆمڕێژکراو لە گەڕەکی غوێران-ی حەسەکە لە ڕۆژئاوای کوردستان ٢کەس برینداربوون.

لە بلواری باسل-ی گەڕەکی غوێران-ی شاری حەسەکە موۆرسیکلتێکی  بۆمڕێژکراو تەقییەوە. لە ئەنجامی ئەو تەقینەوەیەدا ٢کەس برینداربوون.

هێزە ئەمنییەکان ڕایانگەیاند کە تەقینەوەکە لەکاتژمێر ١٤:٢٠ خولەک بەکاتی قامیشلوو روویداوە، کاتێک کە کەسێک متۆرسیکلتەکەی لە بلوارەکەدا دانا ودواتر تەقینەوەکە ڕوویداوە.

ئاشکرا کرا کە هەردوو بریندارەکە ڕەوانەی نەخۆشخانە کراون. هێزەئەمنییەکان سەرقاڵی لێکۆڵینەوەن.

ک-ش