لە تەل تەمر داگیرکەری شەرمەزارکرا

هێرشی داگیرکەری دەوڵەتی تورک لە تەل تەمر بە ڕێپێوانێک شەرمەزارکرا.

لە تەل تەمری سەر بە کانتۆنی حەسەکە بە سەدان کەس لە هێزەکانی ناوخۆ، ئەندامانی بزوتنەوەی گەنجانی شۆڕشگێر، ئەندامانی پارتە سیاسیەکان و ڕێکخراوەکانی کۆمەلگای مەدەنی داگیرکەری دەوڵەتی تورکیان شەرمەزارکرد.

چالاکوانان کە لەبەردەم باڵەخانەی ئەنجومەنی خانەوادەی شەهیدان کۆبوونەوە پانکارتی 'نا بۆ تیرۆری ئەردۆغان' یان بەرز کردەوە.

ڕپێوانەکە لە کۆتایی کۆڵانی فەڵەستین کۆتایی هات. لە میتینگەکەدا لەسەر ناوی پارتە سیاسیەکان محەمەد سەعید ئەحمەد، باسی لە بەرخۆدانی هێزەکانی سەربازی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا و گەریلاکانی هەپەگە لەبەرانبەر داگیرکەری تورکی کرد. وەبیریهێنایەوە کە یەکەمین ساڵیادی هێرشی داگیرکەری بەرانبەر سەرێکانی و گرێ سپی نزیک دەبێتەوە و برینی هەردوو شارەکە قوڵە.

لەسەر ناوی کۆنگرەی ستار ئەیهان یونس ڕەخنەی لە یەکێتی ئەوروپا و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی کرد و ڕایگەیاند کە هەبوونی ئەوان بە تەنها وەک ناو لە باکووری و ڕۆژهەڵاتی سوریان.

ئەیهان یوسف تەئکیدی کردەوە کە یەکێتی ئەوروپا و ڕێکخراوەکانی مافەکانی مرۆڤ لەبەرانبەر داگیرکەری دەوڵەتی تورک ئەرکەکانیان جێبەجێ ناکەن و داوای لە هەموو کەسێک کرد کە لەبەرانبەر هێرشی داگیرکەری دەوڵەتی تورک یەکگرتوو بن.

ف.ق