لە تەل تەمر کاروانێکی داگیرکەران کرایە ئامانج ٧ ئۆتۆمبیلی سەربازی تێکشکێندران

شەڕڤانانی قەسەدە، کاروانێکی چەتەکانیان کردە ئامانج کە دەیانەویست لە گوندەکانی عالیە و ئەربەعین-ی رۆژئاوای تەل تەمر نزیک ببنەوە، لە ئەنجامی بەرپەرچدانەوەی هێرشەکە، سێ ئۆتۆمبیلی هەڵگری دۆشکا و ٤ زرێپۆشی سەربازی تێکشکێندران ودەیان کوژراو و بریندارهەیە.

کاروانێکی چەتە و سەربازی داگیرکەران، ئەمڕۆ ویستیان هێرش بکەنە سەر گوندەکانی عالیە و ئەربەعین کە دەکەونە دووری ٢٠ کیلۆمەتر لە رۆژئاوای شارۆچکەی تەل تەمر، شەڕڤانانی هێزەکانی سوریای دیموکراتیک-قەسەدە، بەرپەرچیان دانەوە و گورزی کوشندەیان لە کاروانەکە وەشاند، لە ئەنجامی ئەو بەرپەرچدانەوەیەدا سێ ئۆتۆمبیلی هەڵگری دۆشکا و ٤ زرێپۆشی گواستنەوەی سەرباز تێکشکێندران و دەیان کوژراو و برینداریشی لێ کەوتەوە.

دواتر فڕۆکەی چاودێری سوپای تورک و هاوشان لەگەڵ فڕۆکەی جەنگی بەسەر ئاسمانی هەردوو گوندەکە سووڕانەوە وتا ئامادەکردنی ئەم هەواڵە دەروبەری هەردوو گوندەکە بۆردومان دەکەن.

ک٠ش