لە تەل حەمیس دەوڵەتی تورک شەرمەزارکرا

لە تەل حەمیسی سەر بە قامشلۆی باکووری و ڕۆژهەڵاتی سوریا، ڕێپێوانێک بە ئامانجی شەرمەزارکردنی هێرشە داگیرکەریەکانی دەوڵەتی تورک ئەنجامدرا.

ڕێپێوانەکە لە ناوەندی ناوچەکەوە دەستیپێکرد. چالاکوانان ئاڵاکانی قەسەدە و کۆنگرەی ستار و پانکارتی 'نا بۆ داگیرکەری عوسمانی نوێ لە عێراق، لیبیا و سوریا'، 'ئێمە دەست لە ئازادی و خاکەکەمان هەڵناگرین'، 'بە یەکێتیمان پلانی دژی گەلەکەمان پووچەڵ دەکەینەوە' و 'نابۆ تیرۆریست ئەردۆغان' یان بەرز کردەوە.

لە چواریانی شەیدانی ناوچەکە ڕێپێوانەکە بۆ میتینگ گۆڕا. لە میتینگەکەدا نوێنەری هۆزی ئەلموودی شەمەر و ئەکاز ئەحمەت شەتی هاوسەەرۆکی ئەنجومونی ناوچەکە قسەیان کرد و داوای یەکێتی نێوان گەلانی ناوچەکەیان لەدژی داگیرکەری تورک کرد.

نەییرە ئەلحەمکۆ ئەندامی کۆنگرەی ستار ڕایگەیاند کە پێویستە ئەوان لەبەرانبەر پلانەکانی دەوڵەتی تورک کە دەیەوێت ئاڵۆزی لەنێوان پێکهاتەکانی هەرێمەکە دروست بکات، هوشیار بن.

هەروەها باسی ئەوەی کرد،"ئێمە بە ئیرادەمان ژیانی خۆمان دروست کرد، بە بەرخۆدانی مێژوویی ژیانمان دروست کرد و بە تەئکید کردنەوە لەسەر خەبات وامان کرد کە جیهان بمانناسێت کە ژنانی باکووری و ڕۆژهەڵاتی سوریا کێن."

ف.ق