لە تەل حەمیس چالاکی: پێویستە دەوڵەتی تورک دادگایی بکرێت

ئەنجومەنی خانەوادەی شەهیدانی تەل حەمیس ناڕەزایی بەرانبەر هێرشی داگیرکەری دەوڵەتی تورک پیشاندا و داوای کرد دەوڵەتی تورک لە دادگای نێودەوڵەتی سزا بدرێت.

دوای ئەوەی دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە ٢٦ی تەموزدا لە بامەڕنێ گەنجێکی شەهید کرد، لە تەل حەمیس خۆپیشاندانێکی ناڕەزایی ئەنجامدرا.

ئەندامانی ئەنجومەنی خانەوادەی شەهیدان بەشداریان لە چالاکیەکەدا کرد. ئەحمەد ئەلباڤی هاوسەرۆکی ئەنجومەنی خانەوادەی شەهیدان رایگەیاند، دەوڵەتی تورک لە باشووری کوردستان، عێراق و سوریا لەدژی مرۆڤایەتی تاوان ئەنجامدەدات.

ئەلباڤی وتی،" دەوڵەتی تورک بە فڕۆکەی جەنگی خەڵکی مەدەنی شەهیدا دەکات. هێرشی بامەڕنێی باشووری کوردستان نمونەی ئەوەیە. دەوڵەتی تورک بە هێرشەکانی دەیەوێت خەیانی دەوڵەتی عوسمانی جێبەجێ بکات."

ئەلباڤی داوای لە نەتەوە یەکگرتووەکان و کۆمەڵگای نێودەوڵەتی کرد لەبەرانبەر تاوانەکانی دەوڵەتی تورک دەست بە لێپرسینەوە بکەن.

ف.ق