لە تەل سەمەن کەمپێک بۆ خەڵکی گرێ سپی کرایەوە

بۆ خەڵکی گرێ سپی کە بەهۆی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک لە ناچاری ماڵ و موڵکیان بەجێهێشتووە، لە تەل سەمەن کەمپێک دروست کرا. بەرێوەبەرایەتی کەمپەکە داوای کرد کە ڕێکخراوە خێرخوازییەکان هاوکاریان بکەن.

یەکێک لە بەڕێوەبەرانی کەمپەکە بەناوی فەدێ شەریف خەلیل ڕایگەیاند کە بەهۆی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک، دانیشتوانی گرێ سپی ماڵ و موڵکی خۆیان بەجێهێشتووە، بۆ ئەوەی ڕایانگرن و پێداویستییەکانیان دابین بکەن، کەمپیان بۆ کردووەتەوە.

سەدان هەزارا کەس ئاوارە بوون

بەهۆی هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک چەتەکانیان وەکو جەبهەتولنوسەرە و داعش لە ناچاری لە سەرێ کانی و گرێ سپی و سلوک سەدان هەزار هاوڵاتی ناچار بوون بەرەو شارەکانی تەبقا و ڕەقا و شارەکانی دیکەی باکور- ڕۆژهەڵاتی سوریا ئاوارە بن. ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری باکور- ڕۆژهەڵاتی سوریا بۆ ئەوەی خەڵک بتوانێت بحەوێتەوە، لە ناوچەی تەل سەمەر-ی ڕەقا کامپیان داناوە. ئاوارەکان لە کەمپەکە نیشتەجێ دەبن.

خەلیل: ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری پێداویستییەکان دابین دەکات

فەدێ شەریف کە یەکێکە لە بەڕێوەبەرانی کەمپی گرێ سپی، وتی: هەتا ئێستا هیچ ڕێکخراوێک هاوکاری نەکردوون، هەموو پێداویستییەکان ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری دابینی دەکات. شەریف وتیشی، بەهۆی هێرشەکانی داگیرکەری قڕکەری تورک، سەدان هەزار کەس لە شوێن و ماڵی خۆیان ئاوارە بوون و وتی 'بۆ ئەوەی بتوانین جارێکی دیکە خزمەتی گەلەکەمان بکەین و پێداویستییەکانیان بۆ دابین بکەین، ئەم کەمپەمان دروست کردووە. هەتا ئێستا ١٠٠ چادرمان داناوە. لەو شوێنەی ئامادەکاریمان بۆ کردووە دەتوانین ١٠٠٠ چادر دابنێین. ئەگەر پێویست بێت و گەلەکەمان پێویستی پێی هەبێت، دەتوانین زیاتریشی بکەین. هەتا ئێستا هەموو پێداویستییەکانی کەمپەکە خۆبەڕێوەبەری دابینی دەکات. هیچ ڕێکخرالوێک هاوکاری ئێمەی نەکردووە.'

'داوای هاوکاریی لە هەموو ڕێکخراوە مرۆییەکان دەکەین'

خەلیل وتی، کەمپەکە نەک تەنیا بۆ هەموو خەڵکی گرێ سپییە، چ ئەو کەسانەی بەهۆی هێرشی تورکەوە ئاوارە بوون دەتوانن بێنە کەمپەکە و وتی 'زیاتر پێداویستییە مرۆییەکان گوشارمان بۆ دێنن. پێداویستییەکانی وەکو ئاو، کارەبان و ڕۆژانە. لەبەر ئەوەی زستان هاتووە و هەلومەرجەکان سەختن. ئەگەر هاوین بوایە تاڕادەیەک دەمانتوانی بەسەری ببەین، بەڵام لەم وەرزەدا زەحمەتە. دەبێت هەموو پێاویستییەکانیان دابین بکرێت. هەڵبەتە دۆخەکەشمان دیارە، لە لایەک شەڕ هەیە. دەرفەتەکانی خۆبەڕێوەبەریش کەمن. لەبەر ئەوە ناتوانین هەموو پێداویستییەکان جێبەجێ بکەین. لە کەمپەکە ئێستا ١٠٠ خێزان هەیە و ٢٠٠ کەس سەردانیان کردووە، ڕۆژانەش زیاتر دەبێت. داواکاریمان لە ڕێکخراوەکان ئەوەیە کە هاوکاری ئەم گەلە بکەن'.