لە جندرێس-ی عەفرین ٣ چەتە کوژران

هێزەکانی ڕزگاریی عەفرین ڕایگەیاند،لە چالاکییەکی هێزەکانیاندا لەدژی چەتەکانی سەربەتورکیا، لە گوندی محەمەدییە سەربە جندرێس-ی عەفرین ٣ چەتەی داگیرکەر کوژران.

ئێوارەی ئەمڕۆ هێزەکانی ڕزگاریی عەفرین لە لێدوانێکدا دەربارەی چالاکی هێزەکانیان لە کانتۆنی عەفرین لەدژی سوپای داگیرکەری تورکیا وچەتەکانیان  لە ناوچەی جندرێسی عەفرین  ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە.

لە لێدوانەکەدا باس لەوە کراوە، کە لەڕێکەوتی ٢٩ی کانوونی یەکەم/٨ی بەفرانبار لە نزیک گوندی محەمەدییە سەربە جندرێس لە عەفرین، هێزەکانیان چالاکیان لە دژی گروپێکی فەیلەق شام ئەنجامداوە و بەهۆیەوە سێ چەتە کوژراون و دوو چەتەی تریش بریندار بوون.

ک٠ش