لە جەرابلوس شەڕ لە نێوان چەتەکاندا روویدا

لە جەرابلوسی داگیرکراوی ژێر چەپۆکەى دەوڵەتى تورکی داگیرکەردا، لە نێوان گروپە چەتەکانى ئەحرار شەرقییە و پۆلیسە داگیرکەرەکاندا شەڕ روویدا.

رۆژ نییە لەو ناوچانەدا، کە لەلایەن دەوڵەتى تورکەوە داگیرکراون شەڕ لە نێوان چەتەکانى تورکیادا بەهۆی رێکنەکەوتنیان لەسەر دزی و تاڵانی روونەدات و خەڵک نەخەنە نێوان شەڕەکەیانەوە.

دوێنێ ئێوارە لە نێوان پۆلیسی سەربازی و چەتەکانى ئەحرار شەرقییەی سەر بە دەوڵەتى تورکی داگیرکەردا شەڕ روویدا. ئەو شەڕە بۆ ماوەى زیاتر لە ٢ کاتژمێر بەردەوامیی هەبووە و بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان چەتەیەک لەو شەڕەدا کوژراوە و چەتەیەکى تریش بریندار بووە.

ژ.ت