لە حەسەکە هێرش؛ ٢ کەس بریندار بوون

لە هێرشێکی بۆمبیی دەستکرددا لە حەسەکە ٢ کەس بریندار بوون.

لە گۆڕەپانی کەنیسە لە گەڕەکی تل هەجەر لە شاری حەسەکە لە باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا، کەسانی نەناسراو بە بۆمبی دەستکرد هێرشیان کردە سەر هاووڵاتییان.

لەو هێرشەدا ٢ کەس بریندار بوون و بریندارەکان گواسترانەوە بۆ نەخۆشخانە.

هێزەکانی ئاسایش لەناوچەکە دەستیان بە لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە کردووە و رێوشوێنی ئەمنییان گرتووەتەبەر.

ژ.ت