لە دێرازۆر و شەداد دژی داگیرکەری سەفەربەری ڕاگەیەنرا

لە سەر بانگی ڕیش سپی و شێخەکانی دێرازۆر و شەداد بەرامبەر داگیرکەری دەوڵەتی تورک سەفەربەری ڕاگەیەنرا و بە دەیان گەنج بەشداریان لە بەرخۆدان کرد.

ڕیش سپی و شێخەکانی دێرازۆر و شەداد بەرامبەر داگیرکەری دەوڵەتی تورک بانگەوازێکیان ئاڕاستەی گەنجان کرد.

بە دەیان گەنج بەرامبەر بانگەوازیەکە چەکیان هەڵگرت. گەنجێک بە ناوی عەلا خەلەف دەڵێت، دەولەتی تورکی داگیرکەری جیاوازی لە ةیوان کەس دا ناکات و کۆمەڵکوژی ئەنجام دەدات. لە سەرێکانی و گرێ سپی نیشانەکانی کۆمەڵکوژی دەبینرێن. بە هەزاران هاولاتی کۆچیان کردووە و ژمارەیەکی زۆر ژن و منداڵ کۆمەڵکوژ کراون. ئێمەش بۆ ئەوەی دژی دەوڵەتی تورک بووەستینەوە بەشداری لە ڕیزەکانی قەسەدە دەکەین.

گەنجێک بە ناوی حسێن دەحنۆ ڕایگەیاند، ئامانجی دەوڵەتی تورک بە تەنها کۆمەڵکوژیە و وتی، "بۆ ئەوەی دژی کۆمەڵکوژیەکە بووەستینەوە، پێویستە هەموو کەسێک بەشداری لە سەرهەڵدانی گشتیدا بکات."

ف.ق