لە دێرزۆر تەقینەوەیەک روویدا، ٣ کەسی مەدەنی بریندار بوون

لە ناوچەی هەجینای سەر دێرزۆر لە ئەنجامی تەقینەوەی ماتۆرسکلێتێکدا ٣ کەسی مەدەنی بریندار بوون.

لە ناوچەی هەجینای سەر بە دێرزۆر بە هۆی تەقینەوەی ماتۆرسکلێکی بومبڕێژکراوەوە، ٣ کەسی مەدەنی بریندار بوون.

شایەتحاڵەکان رایدەگەیێنن، کەسێک کە دەموچاوی پێچابوو، ماتۆسیکلێتەکەی هێناوەتە نزیک نەخۆشخانەی شیفا و دەڵێن، کاتێک محمد ئیبراهیم سەرۆکی ئەنجومەنی هەواما سوحبی هاتووە بۆ بازاڕ، ماتۆرسیکلێتەکە تەقێنراوەتەوە.

لەگەڵ ئیبراهیم، دوو کەسی تری مەدەنی بریندار بوون و لە ئێستادا بریندارەکان رەوانەی نەخۆشخانە کراون و بارودۆخی تەندروستیان جێگیرە.

ز.ش