لە دێرزۆر شانەیەکی نووستووی داعش دەستگیر کرا

شەڕڤانانی قەسەدە لە هەرێمی بیسەرا لە رۆژهەڵاتی دێرزۆر شانەیەکی داعشیان دەستگیر کرد.

هێزەکانی سوریای دیمۆکراتیک-قەسەدە لەسەر پێگەی تایبەتی خۆی لە تویتەر لێدوانێکی بڵاو کردەوە و لە بارەی ئەو چالاکیەوە ئەم زانیاریەی بڵاو کردەوە:"تیمە تایبەتەکانمان لە چوارچێوەی هەوڵەکانیان بۆ پاراستنی ئاسایشی ناوچەکەدا، بە هاوکاری هێزە ئاسمانیەکانی هاوپەیمانان، لە هەرێمی بیسەرا کە دەکەوێتیە رۆژهەڵاتی دێرزۆرەوە ئۆپڕاسیۆنێکیان ساز کرد. لەو ئۆپڕاسیۆنەدا ٤ ئەندامی شانەی رێکخستەکانی داعش دەستگیر کران و دەستیش بە سەر چەک و کەلوپەلی تەکنیکیاندا گیرا."

ز.ش