لە دەربێسیە کاروانێکی سەربازی تورکی-ڕوسی بەردباران کرا

دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و ڕوسیا لە دەربێسیە کاروانێکی سەربازیان گێڕا. جەماوەر بە بەردبارانکردنیان ئەو کارەیان پرۆتەستۆ کرد.

دەوڵەتی تورک و سەربازانی ڕوس لەناو ئۆتۆمبیلی سەربازیدا، ڕۆژی پێنجشەمەی ڕابردوو لە گوندی شریک کە ١٥ کم لە دەربێسیەوە دوورە، کاروانی شەشەمیان گێڕا. دوو هەلیکۆپتەری ڕوسیش بەشداری ئەو کاروانە بوون.

کاروانەکە دوای گەڕان بە گوندەکانی بیرکەنیسە، تەلک، کەرکەند، سیبەرکا، بەرکەڤرێ، تەل کەمبەر، تەل کدێش، لە گوندی قارەمانی وەستا.

جەماوەر بە بەردبارانکردن ئەو کاروانەیان پرۆتەستۆ کرد. ئۆتۆمبیلە سەربازییەکانی تورک، دوای گوندی قارەمانی، کشانەوە سەر سنوور.

لە ١٢ی تشرینی دووەم، کاتێک ئۆتۆمبیلی سەربازی سوپای تورکی داگیرکەر و سەربازانی ڕوس پرۆتەستۆ کرابوون، دەستڕێژی گولـلە لەگەڵ کرابوو، ٨ بریندار ببون.

لە ٨ی تشرینی دووەمدا دەوریەی سەربازی، دەستڕێژیی گولـلەیان لە هاوڵاتییەکی سڤیل بەناوی سەرخوەبوون عەلی کردبوو، لە ئەنجامدا شەهید ببوو. لەوهێرشەشدا ٥ کەس بریندار بوون.