لە رەقا تەقینەوەیەک روویدا

لە شارى رەقا لە باکووری سوریا بەهۆی روودانى تەقینەوەیەکەوە ژمارەیەک هاووڵاتى بریندار بوون.

تەقینەوەکە لە نزیک یاریگاى ئەسوەد لە ناوەندى شارى رەقا و  لە کاتى تێپەڕینى پاسێکدا روویداوە. تەقینەوەکە بەهۆی تەقینەوەى مینێکەوە بووە.

بەهۆی تەقینەوەکەوە ژمارەیەک هاووڵاتى برینداربوون، بەڵام تا ئێستا لەبارەى رووداوەکەوە راگەیاندراوى فەرمی بڵاونەکراوەتەوە.

ر.م