لە رەقا تەقینەوەیەک روویدا و هاووڵاتییەک کوژرا

لە رەقا بەهۆی تەقینەوەى ماتۆڕسکیلێکى بۆمبڕێژکراوەوە، هاووڵاتییەک کوژرا.

بەپێى زانیاریى سەرچاوە هەرێمییەکان، ئێوارەى دوێنێ ماتۆڕ سکیلێکى بۆمبڕێژکراو لە رەقا تەقیوەتەوە.

ئاماژە بەوەشکراوە، تەقینەوەکە لە شەقامی قەتار لە باکووری شاری رەقە روویداوە و بەو هۆیەوە هاوڵاتییەک کوژراو و هاووڵاتییەکى تریش بریندار بووە.

دواى تەقینەوەکە هێزەکانى ئاسایشی ناوخۆ رێوشوێنیى ئەمنییان گرتەبەر و دەستیان بە لێکۆڵینەوە لە شوێنى تەقینەوەکە کرد و کوژراو و بریندارەکەش گواسترانەوە بۆ نەخۆشخانە.

ر.م