لە رەقا گروپێک ژنى ئەندامی چەتەکانى داعش دەستگیرکران

لە رەقا گروپێک ژنى ئەندامى گروپى چەتەکانى داعش دەستگیرکران.

نووسینگەى راگەیاندنى هێزەکانى ئاسایشى ناوخۆی رەقا رایگەیاند، هێزەکانیان گروپێک ژنى ئەندامى گروپی چەتەکانی داعشیان لە شارى رەقا دەستگیرکردووە.

راشیگەیاندووە "ماوەیەک لەوە پێش هێزەکانى ئاسایش گروپێک ژنیان لە رەقا دەستگیرکردووە، کە کاری سیخوڕی و هەواڵگرى و کۆکردنەوەى زانیاریان بۆ چەتەکانى داعش ئەنجام دەدا".

ئاماژە بەوەشکراوە "هەندێک گروپ و لایەن هەوڵیاندا دەستگیرکردنى ئەو گروپە بۆ بەرژەوەندیى سیاسیى خۆیان بەکاربهێنن و خێڵەکانى ناوچەکەیان لەسەر ئەو بابەتە هاندەدا، بەڵام ئەو لایەنانە لە هەوڵەکانیاندا سەرکەوتوو نەبوون".

دۆسیەى ژنە دەستگیرکراوەکان رەوانەى دادگاى کۆمەڵایەتى کراوە.

ر.م