لە رەقە تەقینەوە روویدا

لە گەڕەکى سیناى شارى رەقە تەقینەوەیەک روویدا و تەقینەوەکە بریندارى لێکەوتووەتەوە.

کاتژمێر ١٩.٤٠ ئیواڕەى ئەمڕۆ لە گەڕەکى سینا لە شارى رەقە چەند تەقینەوەیەکى یەک لە دواى یەک روویاندا.

بەپێى زانیارییەکان، تەقینەوەکان لەو حەشارگەیانەدا روویانداوە، کە پێشتر چەتەکانى داعش چەکیان تیادا شاردبوویەوە.

ئاماژە بەوەشکراوە، بەهۆى تەقینەوەکانەوە چەند هاووڵاتییەک برینداربوون.

ر.م