لە زرگان هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بەردەوامن

هاوڵاتیانی ناوچەی زرگانی سەرێکانی کە هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بەردەوامن ڕایانگەیاند، ئەوان نایانەویت لە خاکەکەیان بچنە دەرەوە، بەڵام بە هۆی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک ناچارن.

هێرشی دەوڵەتی تورک و چەتەکانی بۆ داگیرکردنی ڕۆژئاوای کوردستان بەردەوامن. ناوچەی زرگانی سەرێکانی ئامانجی سەرەکی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەرە. روکەن جەمال پەیامنێرمان باسی لە دوایین دۆخی ناوچەکە کرد و ڕایگەیاند، لە شارێک کە دەوڵەتی تورک بە هاوەن و تۆپ بۆمبەبارانی دەکات، ئێستا بێدەنگی هەیە.

ڕوکەن وتی، "خەلکی زرگان نایانەوێت، ناوچەکەیان بەجێبهێلن. بەڵام بە هۆی هێرشەکانی تورکی داگیرکەر ناچارن. لە ناوچەی زرگان کە فڕۆکەی کەشف دەگەڕن، لە هەندێک ناوچە لە نێوان دەوڵەتی تورک و چەتەکانی هەسەدە شەڕ بەردەوامە.

ف.ق