لە زڕگان زیاتر لە ٢٢ چەتە کوژران

سوپای تورکی داگیرکەر و چەتەکانی هێرشیان کردە سەر زڕگان. هێزەکانی هەسەدە وڵامی هێرشەکانیان دایەوە و لە ئەنجامدا زیاتر لە ٢٢ چەتە کوژران.

دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و چەتەکانی بە چەکی قوڕس و پشتگیری فڕۆکەکانی هێرشی ناوچەی زڕگانی سەرێکانی کرد. شەرڤانانی قەسەدە لە چوارچێوەی پاراستنی ڕەوا دا وڵامی هێرشەکانیان دایەوە.

لە ئەنجامی شەڕدا زیاتر لە ٢٢ چەتە کوژران و ٥ ئۆتۆموبیلی چەتەکان کەوتنە دەستی شەرڤانان.

شەرڤانانی قەسەدە هەروەها لە گوندی حاج جەملی زڕگان زرێپۆشێکی داگیرکەرانیان تێکشکاند.

ف.ق