لە سوریا قەدەغەی هاتوچۆ لە ئێواراندا ڕاگەیەنرا

لە سەرتاسەری سوریا بە هۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە قەدەغەی هاتوچۆ لە ئێواراندا ڕاگەیەنرا.

مەترسی ڤایرۆسی کۆرۆنا بەردەوامە. حکومەتی سوریا لە چوارچێوەی تێکۆشانی دژی ڤایرۆسی کۆرۆنادا لە سەرتاسەری سوریا قەدەغەی هاتوچۆی لە ئێواراندا ڕاگەیاند.

بڕیارەکە لەمڕۆوە جیبەجێ دەکرێت، لە کاتژمێر ١٨:٠٠ بۆ ٠٦:٠٠ هاتوچۆ و چوونە دەرەوە قەدەغەیە.

لەو کاتژمێرانەی کە دیاریکراوە، هەموو کارێکی بازرگانی دەوەستێنرێت و دوکانەکان دادەخرێن.

بریاڕەکە ئامبولانس، تیمەکانی ئاکرکوژاندنەوە، کارمەندانی تەندورستی و ڕۆژنامەنووسان ناگرێتەوە.

لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریاش لە چوارچێوەی ڕێوشوێنەکانی خۆپاراستن لە ڤایرۆسی کۆرۆنادا لە سەرەتای هەفتەوە، قەدەغەی هاتوچۆ ڕاگەیەنراوە.

ف.ق