لە سووریا چی ڕوویدا و کاردانەوەکان چۆن بوو

سەڕی سووریا کە ٧ ساڵەبەردەوامە، بە هێرشی ئەمریکا، فەرەنسا و بەریتانیا دەربازی قۆناغێکی نوێ بوو.

دوای ئەوەی کە ڕژیمی سووریا لە ٧ی نیسان ١٨ی خاکەلێوە  هێرشی کردە سەر شاری دوما-ی غوتەی ڕۆژهەڵات، وەڵاتانی ڕۆژئاوایی ڕژیمی سووریایان بەوە تۆمەتبار کرد کە لەدژی هاووڵاتیانی مەدەنی چەکی کیمیایی بەکار هێناوە.

دوای هەڕەشەکانی ئەم ڕۆژانە و جارجار نەرمی نواندن، ئەمریکا وهاوپەیمانەکانی سووریایان کردە ئامانج.

لە ڕێکەوتی ١٣ی نیسان/٢٤ی خاکەلێوە دۆناڵد ترامپ، سەرۆک کۆماری ئەمریکا ، هاوکات لەگەل فەرەنسا و بەریتانیا فەرمانی هێرشیان بۆسەر سووریا دەرکرد. بەرپرسانی هەر سێ وەڵات دەستنیشانیان کرد کە ئەو هێرشانە ئامانجداربوو و وەڵامیک بووە بۆ هێرشی کیمیایی ڕژیمی ئەسەد بۆسەر هاووڵاتیان.

بە پێی لێدوانی ئەمریکا، فەرەنسا وبەریتانیا ٣ ئامانجی سەرەکی  کە پێوەندییان بە چەکی کیمیاییەوە بووە کراونەتە ئامانج، یەکێک لەو شوێنانە لە دەوروبەری شام(دەمشق) و سو شوێنی دیکە لە پارێزگای حمس بووە.

بە پێی ڕاگەیاندی ئەو سی وەڵاتە دەردەکەوێت کە نەیان ویستووە کە بنکەکانی ڕوسسیا بکەنە ئامانج. بە پێی ئەو زانیارییانەی کە خانەی مافی مرۆڤی سووریا بڵاوی کردووەتەوە ، ئەو شوێنانە پێشتر چۆڵ کرابوون.

 ڕووسیا و ئێران ئەو هێرشانەیان شەرمەزار کردووە.

یەکیەتی ئەورووپا، ئەڵمانیا وعەرەبستانی سەعودی پشتگیرییان لەو هێرشانە کرد. تورکیا ڕۆژێک پێش هێرشەکان وتبووی کە دۆخەکە هێوەر بووەتەوە بەڵام دوای هێرشەکان پشتگیری خۆی لەو هێرشانە دەربڕی. بەرپرسانی بەغداد ڕایانگەیاند کە ئەو هێرشانە دەرفەت بۆ ترۆریستەکان دەڕەخسێنێت.

فەرەنسا دەستنیشانی کرد کە ئامانجەکانی خۆمان پێکاوە.

ڕووسیا ڕایگەیاند کە ١٠٣ موشەک ئاراستەی سووریا کراوە کە توانراوە پێش لە ٧١ موشەک بگیردرێت