لە سەرێکانی ئۆتۆمبێلێکى بۆمبڕێژکراو تەقییەوە

لە گوندێکی سەرێکانی، کە لەلایەن دەوڵەتى تورکەوە داگیرکراوە، ئۆتۆمبێلێکى بۆمبڕێژکراوی چەتەکان لە کاتى ئامادەکردنی بۆ تەقینەوە، بە چەتەکاندا تەقییەوە.

بەپێی زانیارییەکان، چەتەکانى رژێمی ئەنقەرە لە گوندی ئەحراس لە شارۆچکەى مەناجر لە سەرێکانی کاتێک سەرقاڵێ ئەوە بوون، ئۆتۆمبێلێکى بۆمبڕێژکراو بۆ تەقینەوە ئامادە بکەن، ئۆتۆمبێلەکە بە خۆیاندا تەقیوەتەوە.

ئاماژە بەوە دەکرێت، بەهۆی ئەو تەقینەوەیەوە ژمارەیەکى زۆر چەتە کوژراون و بریندار بوون. لە بارەی زیانەکانى تەقینەوەکەوە زانیاری روونتر لە بەردەستدا نییە.

ژ.ت