لە سەرێکانی تەقینەوە؛ ٨ کەس کوژران و ١٩ کەس بریندار بوون

لە ئەنجامی تەقینەوەى ماتۆڕسکیلێکی بۆمبڕێژکراو لە سەرێکانی ٨ کەس کوژران و ١٩ کەسی تریش بریندار بوون.

لە ناوەندی شاری سەرێکانی ماتۆڕسکیلێکى بۆمبڕێژکراو تەقییەوە. بەپێی زانیاریی سەرچاوە خۆجێیەکان لە ئەنجامی ئەو تەقینەوەیەدا ٨ کەس کوژراون و ١٩ کەسی تریش بریندار بون.

لە ٢٣ی تەممووزیشدا بە ئۆتۆمبێلێکى بۆمبڕێژکراو هێرشکی تر لە سەرێکانی ئەنجامدرابوو.

ژ.ت