لە سەرێکانی دوو تەقینەوە ڕوویانداوە

لە ناوەڕاستی شاری سەرێکانی ڕۆژئاوای کوردستان کە داگیرکراوە دوو تەقینەوە ڕوویاندا و ژمارەیەک کوژراو و برینداری لێکەوتەوە.

ئاژانسی هاوارنیوز ڕایگەیاند، مینێک لەنزیک فولکەی بەریدی ناوەڕاستی سەرێکانی تەقیوەتەوە و ژمارەیەک کەس کوژراون و برینداربوون. دوات ماتۆرسکیلێکیش لە نزیک فڕنی عەلی ناوەڕاستی سەرێکانی تەقیوەتەوە و زیانی مادی لێکەوتووەتەوە.

بەپێی زانیاریەکان ٤ ئۆتۆمبێڵی فریاکەوتنی دەوڵەتی تورک و ژمارەیەک پزیشک گەیشتوونەتە شارەکە و بریندارەکان بۆ تورکیا گواستراونەتەوە.

ف.ق