'لە سەرێکانی و عەفرین کە لەژێر کۆنتڕۆڵی تورکیادایە تاوانی جەنگ ئەنجامدەدرێن'

نەتەوە یەکگرتووەکان ئاماژەی بە تاوانەکانی جەنگی و مرۆڤایەتی دەوڵەتی تورک و چەتەکانی لە عەفرین و سەرێکانی کرد و ڕایگەیاند، تاوانی، دەستدرێژی، دزی، دەستبەسەرداگرتنی ماڵ و موڵک و لەناوبردنی میراسی کەلتوری دەکرێت.

کۆمسیۆنی سەربەخۆی لێپرسینەوەی سوریای سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان، ڕاپۆرتی خۆی لەبارەی سوریا ئاشکرا کرد کە لەنێوان ٢١ی کانونی دووەم و حوزەیراندا ئامادەکراوە. ڕاپۆرتەکە لەلایەن پاولۆ پینهیرۆ سەرۆکی کۆماسیۆنی لێپرسینەوەکەوە ئاشکرا کرا کە لە ٤٥مین دانیشتنی مافەکانی مرۆڤ لە ئۆفیسی جنێفی نەتەوە یەکگرتووەکاندا قسەی لەسەرکرابوو.

لە ڕاپۆرتەکەدا دەستنیشانکرا کە هەموو لایەنە چەکدارەکانی سوریا خەڵکی مەدەنی دەکەنە ئامانج و وتی،"لەگەڵ راگەیاندنی ئاگربەستیش، بەڵام خەڵکی سوریا دەکوژرێن و ڕووبەڕووی توندوتیژی و پێشێلکردنی مافە سەرەتاییەکانیان دەبنەوە."

لە ڕاپۆرتەکەدا کە لە ٢٥ لاپەڕە پێک دێت ئاماژە بە هەموو پێشێلکاریەکان لە لایەن هێزەکانی هەرێمەکە کراوە و باسی ئەوەکراوە کە هێرشی زایەندی لەسەر ژنان و منداڵانی کچ، توندوتیژی دژی خەڵکی مەدەنی، بەزۆر دەستبەسەرداگرتنی ماڵ و موڵکی هاوڵاتیان ڕۆژ بە ڕؤژ زیاتر دەبن.

هەروەها لە ڕاپۆرتەکەدا ئاماژە بە پێشێلکردنی مافەکان لەلایەن هێزەکانی حکومەتی سوریا و چەتە جیهادیەکان لە ئیدلب کراوە و هەروەها باسی تاوانەکانی دەوڵەتی تورک لە عەفرین و سەرێکانیش کراوە.

لە ڕاپۆرتەکە ئاماژە بەم خاڵانەی خوارەوە کراوە:

ئەشکەنجە، دەستبەسەرداگرتن و تاڵان

"هێزەکانی SMO بە فشار، ئەشکەنجە و بەزۆر دەیانەوێت کورد و هاوڵاتیان لە هەرێمەکە دەربکەن. کەلوپەلی تایبەتی زۆر کەس تاڵان و دزران. ئەو ماڵانەی کە بەزۆر دەستیان بەسەردا دەگیرێت چۆڵ دەکرێن و چەکدارەکانی SMO لەو ماڵانەدا جێگیر دەکرێن. هاوڵاتیە کوردەکان بە شێوەیەکی سیستماتیک ئەشکەنجە دەدرێن.

هێزەکانی SMO لە هەرێمی عەفرینی کوردان جێگیر دەکرێن، بە زۆر دەست بەسەر موڵک و ماڵی ئەواندا دەگیرێت. هێزەکانی سولەیمان شا ماڵ بە ماڵ دەگەڕێن بۆئەوەی ئەوانەی لە دەرەوە هاتوون لە عەفرین نیشتەجێ بکرێن. خانەوادە کوردەکان کە لە ٣ کەس کەمترن بە زۆر لە ماڵەکانیان دەردەکرێن. هاوڵاتیە کوردەکان بۆئەوەی لەسەر خاک و زێدی خۆیان بژین باج دەدەن.

SMO لە عەفرین ماڵ بە ماڵ دەگەرێن و داوا لە هاوڵاتیە کوردەکان دەکەن کە تاپۆی موڵ و خانووەکانیان پیشان بدەن و ئەوانەی بەڵگە و تاپۆیان نەبێت، بە زۆر لە ماڵەکانیان دەردەکرێن و ئاوارە دەبن.

بە زۆر ئاوارەیان دەکەن و دەست بەسەر ماڵ و موڵکیاندا دەگەرن

وەک عەفرین لە سەرێکانیش کە بە ئۆپەڕاسیۆنی 'کانی ئاشتی' لە تشرینی یەکەمی ٢٠١٩دا هێرش کرایە سەری و هاوڵاتیە کوردەکان بە ناچاری شارەکەیان بەجێهێشت، هێزەکانی SMO دەست بەسەر ماڵ و موڵکیاندا دەگرن. بەو شێوەیە ڕێگا بە ڤەگەراندنەوەی هاوڵاتیان نادرێت. هێزە چەکدارەکان ماڵی کوردەکان دیاری دەکەن و مەدەنیەکان بەناچاری ئاوارە دەکەن. ئەوانەی دەشگەڕێنەوە جارێکیتر ناچاریان دەکەن کە کۆچبەر ببن.

کەلوپەلی ناو خانووەکان دزران و لە شارەکانی تر دەفرۆشرێن. گروپی سوڵتان موراد ئەو کەلوپەلانەی کە دەیاندزن لە کۆگایەکدا کۆیان دەکەنەوە و دواتر بە خاوەنەکانیان دەفرۆشنەوە. ئەوەش نیشانەی ئەوەیە کە پێشتر سیاسەتەکە داڕێژراوە.

هێزەکانی هەمزە بە زۆر دەست بەسەر ماڵی کوردەکاندا دەگرن و دواتریش ماڵەکان دەکەنە بارەگای دەزگایەکی دەوڵەتی تورک یان دەکاتە ناوەندی فێرکردنی قوڕئان. کردنەوەی ئەو ناوەندانە لە لایەن پارێزگاری ڕوحاوە ئامادە کراون. هێزە چەکدارەکان ماڵی خەڵکی مەدەنی لە گوندی داوتیە بۆ ئامانجی سەربازی بەکار دەهێنن. ڕێگا نادەن کە هاوڵاتیان بگەڕێنەوە بۆ گوندەکەیان. سوپای تورک لە مانگی نیسان و حوزەیراندا هەندێک ماڵی ئەو گوندەی سووتاند و هەندێکیشیانی بە مەبەستی سەربازی بەکارهێناوە.

هاوڵاتیانی عەفرینو سەرێکانی بە شێوەیەکی سیستماتیک ماڵ و موڵکی هاوڵاتیان دەدزن و هاوڵاتیان کاتێک سەردانی بەرپرسە پلە باڵاکانی SMO دەکەن، لە جێگەی ئەوەی هاوکاریان بکرێت، ئەشکەنجە دەدرێن و دەڕفێنرێن و دوای ڕفاندنیش لەبەرانبەر پارە ئازادیان دەکەن.

بەرپرسە تورکەکان لێپرسینەوە و ئەشکەنجە بەکاردەهێنن

ئەو کەسانەی کە لە عەفرین و سەرێکانی لەلایەن هێزەکانی SMO وە دەستگیردەکرێن و دواتر سزایان بەسەردا دەسەپێنرێت و ئەشکەنجەدەدرێن بە بیانووی ئەوەی پەیوەندیان بە بەڕێوەبەرایەتی خۆسەری باکووری و ڕۆژهەڵاتی سوریاوە هەیە و بەرپرسانی تورک لێپرسینەوەیان لەگەڵدا دەکەن.

ئەو کەسانەی لە عەفرین دەستگیردەکرێن لە زیندانە ناوەندیەکانی عەفرین یان لە باڵەخانەی خوێندنگای ئابۆری عەفرین کە وەک بارەگای پۆلیسی سەربازی SMO بەکاردەهێنرێت لە زیندانەکانی ژێر زەویدا ڕادەگیرێن. چارەنووسی هەندێک کەسیش نادیارە و زانیاری بە خانەوادەەکانیان نادرێێت.

هەروەها هاوڵاتیانی بە ڕەگەز کورد و هاوڵاتیانی تر بەهۆی نەتەو و ئایینەکەیانەوە لێپرسینەوەیان لەگەڵدا دەکرێت و چەندین ڕۆژ ئەشکەنجە دەکرێن و برسی و تیبوو لە زیندانەکاندا دەهێڵرێنەوە.

دوو ژن کە لە تشرینی دووەمی ٢٠١٩ دەستگیرکرابوون لەلایەن هێزەکانی SMOوە لە سەرێکانی کاتێک لێپرسینەوەیەکان لەگەڵدا دەکرا هێزەکانی SMO هەڕەشەی دەستدرێژیان لێکردبوو.

ئایینی ئیسلام بەزۆر بەسەر ژنانی ئێزدیدا دەسەپێنرێت

لە سەرێکانی ژنان و زۆر کەس لەلایەن هێزەکانی SMOوە دەستگیرکران و بە بیانووی پەیوەندیان بە تیرۆرەوە لە لایەن بەرپرسانی تورک لە هەرێمەکەوە بۆ تورکیا گواستراونەتەوە و چارەنووسیان نادیارە.

ژنانی ئێزدی لە سەرێکانی و عەفرین لەلایەن SMOوە دەستگیرکراون و لەژێر کۆنتڕۆڵی بەرپرسانی تورکدا ئایینی ئیسلام بەسەریاندا سەپێنراوە. لە ناوەڕاستی کانونی دووەمی ٢٠١٩ و تەموزی ٢٠٢٠دا لە سەرێکانی و عەفرین ٤٩ ژنی ئێزدی لەلایەن هێزەکانی SMOوە دەستگیرکراون.

دەستدرێژیکردن بۆسەر ژن و پیاوان

داهاتووی ژنانی کورد لە عەفرین و سەرێکانی لە مەترسیدایە. بەهۆی مەترسی هێزەکانی SMO کە سەر بە تورکیان ژنان دەترسن لە ماڵەوە بێنە دەرەوە. ژنان و منداڵە کچەکان لەلایەن هێزەکانی SMOوە دەستگیر دەکرێن و دەستدرێژی دەکرێتە سەریان.

لە زیندانەکانی عەفرین توندوتیژی لەبەرانبەر ژن و پیاوەکان ئەنجام دەدرێت. هێزەکانی SMO پیاوێکیان ناچار کردوووە کە دەستدرێژی بکاتە سەر منداڵێک و بە کۆمەڵ دەستدرێژی کراوەتە سەر منداڵان.

لە مانگێکدا دەستدرێژی کرایەسەر ٣٠ ژن

لە مانگی شوباتدا دەستدرێژی کرایەسەر ٣٠ ژن. هێزەکانی SMO لە ئەنجامی هەڵکوتانەسەر مالاندا دەستدرێژیان کردە سەر ژنان. ئەوانەی ئەو کارەش دەکەن سزانادرێن.

گروپی سوڵتان موراد ژنانی کرد دەڕفێنێت و بەناچار وایان لێدەکات کە هاوسەرگیری بکەن. لە مانگی کانونی دووەمدا ئەندامێکی ئەو گروپە ژنێکی ڕفاند و بەزۆر هاوسەرگیری لەگەڵ کرد. دوای مانگێکیش لێی جیابووەوە.

میراسی کەلتوری لەناودەبرێت

لەو هەرێمانەی کە لەژێر کۆنتڕۆڵی دەوڵەت تورک و چەتەکانیدا میراسی کەلتوری لەناودەبرێت. هێزەکانی SMO لە عەفرین زۆر شوێنەواری کۆن و کەلتوری و ئایینیان لەناوبردووە. لە هەرێمی قەستەل ژیندۆ، قبار، جندرێس، شارام و زۆر گۆڕستان و گۆڕی ئێزدیەکان دزران و تاڵانکران.

هەموو پێشێلکاریەکان و تاوانەکانی شەڕ لە عەفرین و سەرێکانی بە ئاشکرایی پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤە و دەوڵەتی تورک بەرپرسیاری تاوانەکەیە.

هێزەکانی تورکیا ئاگاداری دزینی موڵکی مەدەنیەکان و ڕووداوەکانن، دەستگیرکردن و ئەشکەنجەککردنی خەڵکی مەدەنی لەژێر کۆنتڕۆڵی بەرپرسانی تورک ئەنجام دەدرێت. بەرپرسانی تورک ڕێگریان لێناکەن.

کۆمسیۆنەکە ئاماژەی بەوەشکرد کە ئەوانەی لە سوریا دەستگیرکراون، بۆئەوەی دادگایی بکرێن بە شێوەیەکی نائاسایی بۆ تورکیا ڕەوانە دەکرێن کە ئەوەش لە چوارچێوەی تاوانەکانی جەنگدا دەبینرێت و وتی،" ئەم دۆخە پیشانی دەدات کە SMO و هێزەکانی تورکیا بەڕێوەبەرایەتیەکی هییارشی بەڕێوە دەبەن. ئەو تاوانانەی جەنگ کە ئەو گروپانە ئەنجامیانداوە لەسەر بناغەی فەرمان و ناوەندی کۆنتڕۆڵ لەقەڵەمدەدرێن."

ف.ق