لە شارۆچکەی عەین ئەرووسی سەر بە گرێ سپی تەقینەوەیەک روویدا

لە شارۆچکەی عەین ئەرووسی سەر بە گرێ سپیی رۆژئاوای کوردستان ماتۆڕێکی بۆمبڕێژکراو تەقیەوە. بە پیێ زانیاریەکان لە ئەنجامی تەقینەوەکەدا ژمارەیەکی زۆر کوژراو و بریندار هەیە.

لە شارۆچکەی عەین ئەروسی سەر بە ناوچەی گرێ سپی ماتۆڕێکی بۆمبڕێژکراو تەقییەوە، بەڵام تا ئامادەکردنی ئەم هەواڵە زانیاری لەبارە ژمارەی کوژراو  برینداران ئاشکرا نەبوون.
بە پێی زانیاریەکان لە دوای تەقینەوەکە چەتەکانی دەوڵەتی تورک ژمارەیەک کەسیان ڕفاندووە.
لە لایەکی ترەوە لەو ناوچەکە لە نێوان چەتەکانی ئەلقادسیە و جەیش وەستان، کە بەکرێگیراوی دەوڵەتی داگیرکەری تورکن، شەرو پێکدادان رووی داوە.

ز.ش