لە شارۆچکەیەکی ناوچەی عەین عیسا هاوڵاتیان لە دژی داگیرکەران راپەڕین

لە شارۆچکەی عەلی بابجەلی کە دەکەوێتە باکوری ناوچەی عەین عیسا هاوڵاتیان لە دژی داگیرکەرانی دەوڵەتی تورک خۆپیشاندانێکیان ئەنجامدا.

بە پێی زانیارییەکان، هاوڵاتیانی شارۆچکەی عەلی بابجەلی لە دژی داگیرکەری دەوڵەتی تورک و تاوانەکانیان کە بە شێوەیەکی سیستماتیک ئەنجامی دەدەن، خۆپیشاندانێکیان ساز کردووە.

هاوڵاتیان لە خۆپیشاندانەکەدا داوایان کرد کۆتایی لە داگیرکەری و تاوانەکانی دژی مرۆڤایەتیی دەوڵەتی تورک و چەتەکانی، بهێنرێت.

ز.ش